سێ چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوەکانی خەلیل پەرەندەک، شەهاب سولەیمانی و ئیدریس گوڵمحەممەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێکخراوی هەواڵگریی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم ڕووداوە ڕۆژی هەینی ڕوویداوە و هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی حوکمی دادگا، ناوبراوانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
خەلیل پەرەندەک لە چالاکوانی ناسراوی مەدەنی و ژینگەیی و ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستانە کە پێشتریش پێشینەی دەستبەسەرکرانی هەبووە. هەروەها شەهاب سولەیمانی و ئیدریس گوڵمحەممەدی لە چالاکوانانی چالاکی ئەو ناوچەیەن.
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیاندا، بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەری، تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنیان بێ ئەنجام بووە و چارەنووس و دۆخی تەندروستییان هێشتا نادیارە.