رفتن به محتوای اصلی

هەواڵنێرانى بێ سنوور: ئێران گەورەزیندانی ژنانە ڕۆژنامەنووسەکانە

هەواڵنێرانى بێ سنوور: ئێران گەورەزیندانی ژنانە ڕۆژنامەنووسەکانە
AvaToday caption
posted onAugust 27, 2019
noدیدگاه

ڕێکخراوى هەواڵنێرانی بێ سنوور لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیان باسیان لە شەپۆلێکی تازە لە دەستبەسەرکردن و سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێران  کردووە.

بەپێ ئەم ڕاپۆرتە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە پلەبەندی جیهانی لەمەڕ ئازادی میدیاکانەوە لەساڵی ۲۰۱۹ لە نێوان ۱٨۰ وڵاتی جیهان لە پلەی ۱۷۰ دایە. بەڵام کاتێ باس لەسەر گووشار خستنە سەر ژنان هەیە کۆماری ئیسلامی هەتا خوارەوەى پلەبەندییەکە دادەبەزێت.

بەوتەی ڕەزا موعینی، بەرپرسی نووسینگەی ئێران و ئەفغانستانی ئەم ڕێکخراوە "ئێران پێشتر یەکێک لە پێنج زندانی گەورەی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان بووە، بەڵام ئەمڕۆ بووەتە گەورەترین زیندانی جیهان بۆ چالاکانی میدیایی ژن."

موعینی ئاماژەی بە ۱۰ ڕۆژنامەنووس و هاووڵاتى ـ هەواڵنێر لە کۆماری ئیسلامی کردووە و بانگی ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەمەڕ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران کردووە کە "دەبێ هەنگاوی بە پەلە بۆ ئازادی ئەم بەندکراوانە و دۆخی نالەباری ئازادی میدیاکان لە ئێران هەڵێننەوە."