رفتن به محتوای اصلی

مەشرووباتی ساختە لە ئێراندا جارێکیتر قوربانی لێکەوتەوە

مەشرووباتی ساختە لە ئێراندا جارێکیتر قوربانی لێکەوتەوە
AvaToday caption
posted onMay 24, 2019
noدیدگاه

 

بەرپرسی زانکۆی پزشکی ئیسفەهان ڕایگەیاند، بەهۆی خواردنەوەی مەشرووباتی ساختە لەم پارێزگایە ٦ کەس گیانیان لە دەست داوە و ۳۷ کەسی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

تاهێرە چەنگیز بەرپرسی زانکۆی پزشکی ئیسفەهان بە خەبەرئانلاینی گوت: ٤۳ کەس بە هۆی خواردنەوەی مەشرووبی ساختە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە کە ٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ۳۷ کەسی دیکەشیان لە نەخۆشخانە ڕاگیردراون و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

کڕین و فرۆشتن و خواردنەوەی مەشرووبات لە ئێراندا قەدەغەیە و بە تاوان هەژماردێت. بەم بۆنەوە خەڵک بەرەو مەشرووباتی دەسکردی نێوخۆیی و یان مەشرووبات قاچاخی دەرەکی ڕادەکشێن، کە ناستاندار و ناپاکبوونی هەندێ لەو مەشرووبە دەسکردانە  خەسار لە جەستەی خەڵک ئەدات و هەندێ جاریش مەرگیان بەدوادا دێنێت.

ئەگەرچی لە کۆماری ئیسلامی سزای ئەوکەسانەی کە مەشرووب دەخۆنەوە ٨۰ زەربە قامچی و لەهەندێ جاریش سزای ماڵیشیان هەیە،  بەڵام بەپێ ئامارەکان زیاتر لە ۱۰٪ی خەڵکی ئێران مەشرووب دەخۆنەوە و ڕێگرتن لە مەشرووباتی دەرەکی بۆ نێوخۆیش هەر بەردەوامە.