رفتن به محتوای اصلی

ترسی تورکیە لە گەمارۆکانی سەر ئێران و نیزکبوونەوەی لە هەولێر و بەغدا

ترسی تورکیە لە گەمارۆکانی سەر ئێران و نیزکبوونەوەی لە هەولێر و بەغدا
AvaToday caption
بلۆمبێرگ لە زمانی دوو سەرچاوەوە بڵاوی کردەوە کە تورکیە بەتەمای هاوردەکردنی نەوتی زۆرترە لە عێراق
posted onApril 30, 2019
noدیدگاه

 

بلۆمبێرگ لە ڕاپۆڕتێکدا لە ژێر ناوی "تورکیە لە ترسی گەمارۆکانی سەر ئێران چاوی بڕیوەتە نەوتی عێراق"، نووسیویەتی سەرنجدان بە هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هەناردە نەوتی ئێران، ئانکارا خوازیاری هاوردەکردنی نەوتی زۆرترە لە عێراق.

 

لەو ڕاپۆڕتەدا کە لە زمان دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاوی کردووەتەوە، تورکیە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی نەوت لە بەندەری بەسرەوە هاوردە بکات و ئەو وڵاتە دەتوانێت نەوتێکی زۆرتر لە ڕێگەی دوو هێڵەوە بۆ وێستگەی جەیحان لە لێواری مەدیتەرانە بگوازێتەوە. کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕۆژی ٢ بانەمەڕ بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند ترامپ بڕیاری داوە لێخۆشبوونەکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران کە لە مانگی مەی تەواو دەبن درێژ نەکاتەوە. هەر بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کۆشکی سپی ئەو کارە بە ئامانجی بەسفرگەیاندنی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران ئەنجام دەدرێت.

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیە گووتبوی ئەو وڵاتە بە دوای قەناعەتپێهێنانی ئەمریکایە بۆ ئەوەی ئیزنی گەورەترین کۆمپانیای هاوردەکەری نەوتی تورکیە "تۆپراش" بدات بۆ ئەوەی درێژە بدات بە هاوردەی نەوت لە ئێرانەوە. میدیاکانی تورکیە ڕایانگەیاندووە گوشار و گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی، هەلومەرجی سوریە و هەروەها کڕینی سیستەمی موشەکی لە ڕووسیە لە لایەن ئانکارا لەو باسانە بوون کە ڕێبەرانی تورکیە و ئەمریکا مشتومڕیان لەسەر کردووە.

شایانی باسە، ڕۆژی یەکشەممە هەشتی مانگی بانەمەڕ مەولود چاوش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیە سەردانی بەغدا و هەرێمی کوردستان و هەروەها بەسرەی کرد. ئامانج لەو سەفەرە هەوڵدان بۆ زیادکردنی ئاستی هاوردەی نەوتی تورکیە لە عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆ تورکیە، هەرچەندە لە دوای گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان ئەمە یەکەمجارە وەزیری دەرەوەی تورکیە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

نەوتى کورد بۆ تروکیا