رفتن به محتوای اصلی

دەسەڵاتدارانى ئێران دەستى دەستى بە کچانی شیناوێ دەکەن!

پێشوازی پێتەخت نشینانی دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵات لە کچانی شیناوێ!
بەرپرسانى ئێران دەستى دەستى بە کچانى شێناوێ دەکەن و چارەسەریان ناکەن!
سەرگەردانی کچانی شیناوێ و وەڵامنەدانەوەی دەسەڵاتداران، جارێکی دیکەش ئەو کچە لێقەوماوانەی پەلکێشی تاران کرد.
posted onJuly 18, 2018
noدیدگاه

 

ئەوڕۆ چوارشەممە ٢٧ی پوشپەڕی ٩٧ کچانی شیناوێ لە شەقامی پاستۆر و لە بەرامبەر بارەگای سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوە. پێداگری کچانی شیناوێ لەسەر ئەوەی دەسەڵاتداران وەڵامی داخوازییەکانیان بدەنەوە و چی دیکە پشتگوێیان نەخەن وای کرد کە  ئەم کچانە و پاریزەرەکەیان ئەوڕۆ بچنە بەردەرگای سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و پەیامی ناڕەزایەتی خۆیان جارێکی دیکە بە گوێچکەی دەسەڵاتداران بگەیێنن.

 

کچانی شیناوێ ئیدی هێمای ستەمی دیارونادیار و سیستماتیکی کۆماری ئیسلامین بۆ سەر نەتەوەیەک کە تەنانەت بەزەیی بە منداڵەکانیشیان دا نایەتەوە. لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی بە بیانووی نەبوونی بودجە و هۆکارگەلی دیکەی لەو چەشنە چەندین ساڵە دەستى دەستى بە چارەسەری ڕاستەقینەی ئەو پۆلە کچە دەکات، لە بەرامبەردا ڕۆژانە هەواڵی ناردنی بە میلیۆن دۆلار لە لایەن ئەو دەسەڵاتەوە بۆ ڕیکخراوە تیرۆریستییەکانی جیهان، مانشێتی هەواڵدەری و ڕۆژنامە بەنێوبانگەکانی جیهانە.