رفتن به محتوای اصلی

بەرپرسانى سودان بە لێشاو دەست لەکار دەکێشنەوە

بەرپرسانى سودان بە لێشاو دەست لەکار دەکێشنەوە
AvaToday caption
سەرۆکى ئیتلاعاتیش دەستى لەکار لادا
posted onApril 13, 2019
noدیدگاه

 

سەلاح قووش سەرۆکى ئیتلاعاتى سوودان کە چەندین مانگى دوایی دەستى لە سەرکوتى خۆپێشاندەرانى سوداندا هەبوو، دەستى لە کارەکەى خۆى کێشایەوە. ئەنجوومەنى سەربازى کاتى سوودان، لە کاتێکدا هەوڵەکەى سەلاح قووشى بڵاو کردەوە کە عەوەز بن عەوەف وەزیرى بەرگرى سوودان ڕۆژێک پاش لە لادانى عومەر بەشیرى سەرۆکى ئەو وڵاتە دەستى لە کار کێشابووەوە.

 

عەبدولفەتاج ئەلبورهان عەبدولڕەحمان جێگرى عەوەز بن عەوەف، وەک سەرۆکى ئەنجوومەنى سەربازى گواستنەوەى سوودان دیارى کرا. بە پێى ڕاگەیێنراوى ئەنجوومەنى گواستنەوەى سوودان، عەبدولفەتاح ئەلبورهان عەبدولڕەحمان، سەرۆکى نوێى ئەو ئەنجوومەنە دەستلەکارکێشانەوەکەى سەلاح قووشى پەسەند کردووە.

خۆپێشاندەران لە خەرتوومى پایتەختى سوودان، دوێنێ هەینى لە پاش دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى بەرگرى دەستیان کرد بە شایی و هەڵپەڕکێ.ئەنجوومەنى گواستنەوەى سوودان بەڵێنى دابوو کە دەوڵەتێکى مەدەنى دەسەڵاتى سوودان دەگرێت بە دەستەوە.

شاژنى کنداکە

کەمال عەبدولمەعرووف، جێگرى ئەنجوومەنى سەربازیی سوودانیش، دوێنێ هەینى هاوکات لەگەڵ عەوەز بن عەوەف، وازى لە پۆستەکەى خۆى هێنا. ئەنجوومەنى سەربازى سوودان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە خوولى گواستنەوەى ئەم وڵاتە، بەلانى زۆرەوە دوو ساڵ دەخایێنێت. ئەم ئەنجوومەنە بەڵێنى داوە کە لەگەڵ حزبە سیاسییەکانى سوودان گفتوگۆ دەکات. سوپاى سوودان ڕۆژى پێنجشەممەى پێشوو، پاش چەندین مانگ خۆپێشاندانى ناڕازایان دژى عومەر ئەلبەشیر، ئەو پیاوەیان لەسەر دەسەڵات لادا.

پوولیسى سوودان ڕاگەیاندووە کە بەلانى کەمەوە ١٦ کەس لە خۆپێشاندەرانى ڕۆژانى پێنجشەممە و هەینى، بە گوللە گیانیان لەدەست داوە. بە پێى ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەى ٢٠ کەسیش بریندار بوونە. هەزارا کەس لە خۆپێشاندەرە سوودانییەکان، پێنجشەممە شەو دژى ئەنجوومەنى سەربازى ئەو وڵاتە و بە پێچەوانەى یاساى قەدەغەکردنى هاتوچۆ، دەستیان بە گردبوونەوە و خۆپێشاندان کرد. دژبەرانى ئەنجوومەنى سەربازى سوودان، لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەم ئەنجوومەنە تواناى "گۆڕانکارى" لەم وڵاتە ئەفریقییەدا نییە.

بەرپرسى نوێ