رفتن به محتوای اصلی

ڕۆمانی گابۆر گەیشتە چاپى چوارەم

ڕۆمانی گابۆر گەیشتە چاپى چوارەم
AvaToday caption
posted onMarch 30, 2019
noدیدگاه

 

ڕۆمانی گابۆر لە نووسینی سەید قادر هیدایەتی ساڵی ١٣٩٤ لە لایەن چاپەمەنی گوتارەوە چاپ بوو، لە هەمان ساڵدا بۆ دووەمین جار چاپ و بڵاو بووە و دواتر لە ساڵی ١٣٩٦ بۆ سێیەمین جار لە لایەن چاپەمەنی گوتار و خانی چاپ بووە.

هەر لە ساڵی ١٣٩٦ ی هەتاوی کۆمەڵیک وتار کە لەسەر ئەو ڕۆمانە نووسرابوون بە ناوی سێبەری زیندووی نووسین چاپ و بڵاو بوونەوە. ڕۆمانی گابۆر تا ئێستا بە بەردەوامی وتار و لێکۆڵینەوە و ڕەخنەی لە سەر نووسراوە و زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەی تایبەتی لەسەر گیراوە.

لە سی و یەکەمین پێشانگای کتێبی تاران گابۆر یەکێک لە پڕ فرۆشترین کتێبەکان بوو. چاپەمەنی خانی، بە هۆی داواکردنی خوێنەران بۆ چوارەمین جار ئەو ڕۆمانە چاپ و بڵاو دەکاتەوە.