رفتن به محتوای اصلی

گەڵاڵە پێشنیاری دوو ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گەندەڵی دەسەڵاتدارانی ئێران

گەڵاڵە پێشنیاری دوو ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گەندەڵی دەسەڵاتدارانی ئێران
AvaToday caption
posted onMarch 13, 2019
noدیدگاه

 

دەیڤید کاستاف نوێنەری کۆماریخوازی ویلایەتى تێنسی و جاش گاتهایمر نوێنەری دیموکرات لە ویلایەتى نیۆجێرسی ڕەشنووسی یاسایەکیان بە ناوی "ڕاگڕتنی ئولیگارش و دامەزراوە گەندەڵەکانی ئێران" داڕشتووە.

 

ئۆلیگارشی یان گرووپ سەروەری چەمکێکی سیاسییە بە واتای دەسەڵاتداری گرووپێکی چکۆلە، گەندەڵ و ناوەڵامدەر لەسەر خەڵک کە کۆکردنەوەی سامان لە ڕێگەی دزی مڵکی گشتی کردووەتە سەربوردەی کاری خۆی.

ئەگەر ئەو ڕەشنووسە ببێتە یاسا، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئەرکدار دەکرێ بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و سەرۆکی ئیدارەی زانیاری نەتەوەیی بۆ ناسین و درووستکردنی لیستی ئۆلیگارشی، دەسەڵاتدارانی پلەبەرز و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەو کەسانەی کە بە نرخی زیاد بوونی دەرد و مەینەتییەکانی خەڵک ئێران خەریکی کۆکردنەوەی سامان و بە تاڵانبردنی داراییەکانی ئەو وڵاتەن. ئەو گەڵاڵەیە بۆ ئەوەی ببێتە یاسا پێویستە لە کۆمیتەی خزمەتگوزاری مەجلیسی نوێنەران پەسەند بکرێت و دواتر بۆ کۆنگرە و سەنای ئەو وڵاتە بنێردرێت.

لە کۆتاییدا ئەو گەڵاڵەیە بە واژووی سەرکۆماری ئەمریکا دەبێت بە یاسا