رفتن به محتوای اصلی

نوێنەری خامنەیی بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ئێران: مەیەنەوە با بێ هێوا نەبن

نوێنەری خامنەیی بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ئێران: مەیەنەوە با بێ هێوا نەبن
AvaToday caption
posted onMarch 10, 2019
noدیدگاه

 

ئەبوو محەمەد مورتەزەوی، بەرپرسی دامەزراوەی نوێنەرایەتی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە کاروباری خوێندکاراندا گووتی: ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی ئێران دەرسیان خوێندووە لە ئێران بە سانایی ناتوانن بێینە ناو بازاڕ و واباشترە نەگەرێنەوە ئێران بۆ ئەوەی بێهیوا نەبن.

 

موڕتەزەوی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەواڵدەری دەوڵەتی ئیرنا باسی لە کەم بوونەوەی کۆچکردنی خوێندکارانی ئێران بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن بۆ وڵاتانی ئاسیایی کرد و گووتی دۆخی دراوی بیانی کاریگەری لەسەر ئەو پرسە داناوە. سەرەڕای ئەوەی بە گووتەی مورتەزەوی ئاماری کۆچی خوێندکاران بۆ ئەمریکا بە جیاوازی لەگەڵ ساڵانی ڕابڕدوو وەک خۆی ماوەتەوە. ئەوەشی نەشاردەوە کە ئاستی کۆچی بژاردە و هەڵکەوتووانی ئێران بۆ ئەوروپا زیادی کردووە.

ئەو نوێنەرەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئاشکرای کرد: خوێندکارانی ئێرانی کە لە وڵاتانی دیکە خوێندنیان تەواو کردووە ئەگەر ڕێگای هاوکاریکردنی بە وڵاتی خۆیان ببیننەوە بۆ مانەوەیان لەو وڵاتانە هیچ دژایەتییەکیان ناکرێت.