رفتن به محتوای اصلی

ناساندنى جاشەکان لە بەرەبەرى ڕووخانى ڕێژیم

ناسرى خانمێ جاشێک کە پارەى بۆ تیرۆریستان دەنێرێت
ناسرى خانمێ جاشێک کە پارەى بۆ تیرۆریستان دەنێرێت
لە بلیتفرۆشتنەوە بۆ نۆکەرى ڕێژیم و پاڵپشتى تیرۆریستان
posted onMay 23, 2018
noدیدگاه

 

پیاوێکى زلەى ورگدەرپەڕیوى مەیلەو گێلمامژە، کەچى نۆکەرى ڕێژیمى ئیسلامییە. ئەمە قسەى خۆیەتى کە لە گرووپێکدا دەڵێت "وابەستەگى من بە نیزام تازەگى نییە، بە باوەڕۆ خۆم نۆکەرى ئینقیلابی ئیسلامى ئێران زۆر سەرترە لە نۆکەرى بێگانە و غازبانێکى وەکو ئیسرائیل و ئەمریکا".

 

ئەم پیاوە ناوى ناسر ساڵحزادەی ناسراو بە ناسری خانمێیە کە چوار کوڕى هەیە بە ناوەکانی (لە گەورە بۆ بچووک) شۆڕش و هێرش (ناوی شناسنامەی مەهدی ـیە) و مورتەزا و مەیسەم، خاوەنی سەڕافیی مەتین ـە کە مورتەزا و مەیسەمی کوڕی بەڕێوەی دەبەن، دەستی هەیە لە ناردنى پارە بۆ تیرۆریستانی ئیتلاعات و سوپای قودس بۆ عێراق و هەر لە وێشەوە بۆ وڵاتانی عەرەبی.

 

ناسری خانمێ کە لە سەردەمی ڕێژیمی پێشوو (زەمانی شا) لە بانە شالاتی بەردەم سینەمای ڕەحمان خان بووە و هەر لەوێ کاری بلیتفرۆشی کردووە، دەستی باڵای هەبووە لە دەرکردنى مامۆستایان و ئێعدام و زیندانییە سیاسییەکان لە کوردستان، کادیری ڕەسمی ئیتلاعاتە و پێشتر و لە کاتی جیاوازدا ئەم پۆستانەی هەبووە:

ـ بەرپرسی دادسەرای ئینقلابی سەقز

ـ بەرپرسی شورای ئارد و نانی سەقز

ـ ئەندامی شورای شاری بانە

 

ناسری خانمێ کە بە هۆی بێ متمانەیی و بۆ پاراستنی ئەمنییەتی خۆی زوو زوو و لە سەر بودجەی ئیتلاعات ئۆتۆمبێلەکەى دەگۆڕێت و بەردەوام ماشینی خارجی و گرانقیمەتی بە دەستەوەیە، خەریکی کاری سیخوڕییە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و بۆ ئەم مەبەستە هەموو مانگێک سەردانی شارى سلێمانی دەکات و ئێستا لە شارەداری بووەتە دەڵاڵی زەمینی بنەماڵەی قوڕئانییەکان (نزیك سەدا و سیما) و خەریکی ساغکردنەوەیانە و تا ئەم کاتە زیاتر لە سی پارچە زەمینی لەو قەتعەبەندییە فرۆشتووە.

 

ناوبراو فەسادی ئەخلاقیی زۆرى هەیە و بە تازەیی لەگەڵ ئافرەتێک (کە ناوى خۆى و بنەماڵەکەی لە لایەن ئاڤاتودەیەوە پارێزراوە) دەستی تێکەڵ کردووە و چەندین جاریش زۆرى بە چەندین ژن هێناوە بۆ ئەوەى سەرجێییان لەگەڵدا بکات.

 

کوڕە گەورەکەی ناسری خانمێ کە بەناوی شۆڕشە، کەسایەتیێکی ڕووخاو و گەندەڵى هەیە و چووەتەوە سەر باوکى و بە یارمەتیی باوکی و بابەک ڕۆستەمپوور ـى شارەداری پێشوی بانە و هیوا ـی مامی کە جێگری عومرانیی شارەداری بانەیە (لە سەردەمى بەرپرسیاریەتى ڕۆستەمپووردا) دەبێتە کارمەندی پۆلیسى باڵەخانەکەى شارەداریی بانە و دەکەوێتە دزی و ڕاووڕووت و ئازاردانی خەڵک.

ئەم کوڕەى ساڵحى خانمێ کە بۆ تێکردنی سەقفی هەر خانوویێک سێ تا پێنج ملیون تمەن بەرتیلی بە زۆرەملێی لە خەڵک وەرگرتووە، پێشتر بەرپرسی تاکسیڕانی بوو و لەوێشدا سەدان ملوێن تمەنی بە شێوەی جۆراوجۆر دزیوە و ئێستاش لە بەشێكی دیکەی شارەداریی بانە خەریکی گەندەڵییە. بۆیە بووەتە موڵتی میلیاردێر و سواری ئازێرا و پڕادۆ دەبێت و خاوەنی چەندین خانووی پێنج قات و سێ قات و دەیان پلاکی موڵک و ماڵە. بەڵام هێرش ساڵحزادە كوڕی دووهەمی ناسری خانمێ وەك خۆی نیشانی دەدا و دەینوێنێ، جیاوازی هەیە لەگەڵ باوكی و هیچ قسەیەکى خراپى لەسەر نییە.

 

باندی بنەماڵەی ناسری خانمێ لەگەڵ هاودەستەکانیان کە شارەداریی بانەیان تاڵان کردووە بریتین لە:

١. ناسری خانمێ ئەندامی پێشوتری شورای شار

٢. قالەی ساڵحزادەی برای ناسری خانمێ  معاونی شارەداری ساڵانی پێشوتری بانە

٣. هیوا ساڵحزادە برای ناسری خانمێ معاونی عومرانیی شارەداری

٤. شۆڕش ساڵحزادە کوڕی حاجی ناسرى خانمێ

٥. مەسعوود کوڕی خەلیل دەلاك (ژنبرای حاجی ناسر) دەڵاڵی شارەدارییە بۆ دروستکردنی پاساژ و دزی و ڕانتخۆرى (ماشینی سوزوکیی ڕەنگ ئاجوڕیی پێیە)