رفتن به محتوای اصلی

٣٩ ساڵ به‌سه‌ر کیمیابارانکردنى شاری سەردەشت تێده‌په‌رێت

٣٩ ساڵ به‌سه‌ر کیمیابارانکردنى شاری سەردەشت تێده‌په‌رێت
posted onJune 29, 2026
noدیدگاه

٣٩ ساڵ لەمەوبەر لە ڕێکەوتی ٧ی پوشپەری ساڵی ١٩٨٧شاری سەردەشت لەلایەن فڕۆکەکانی رژێمی بەعسی عێراق کیماباران کرا. بەهۆیەوە ١٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا، بەڵام ژمارەی بریندرارەکان ئاماری جیاواز هەیە.

کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە قوربانیانی سەردەشت دەڵێت، هەشت هەزار کەس بریندار بوونە. وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، ٤٥٠٠کەس بریندار بوون، تاکوو ئێستاش بەرکەوتوانی کیمیاییەکە گیانیان لەدەست دەدەن و بریندەکانیان ساڕێژ نەبووە.

ساڵی ١٩٨٧، و لەگەڵ لێدانی کیمیایی لەسەردەشت وڵاتانی نێودەوڵەتی گوشاریان بۆ سەدام نەھێنا و بێدەنگیان لێکرد، وەکوو چۆن دواتر لە ھەڵەبجەش کارەسات و کوشتاری کوردان، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بوون.