رفتن به محتوای اصلی

سزای بەندکران و پێبژاردنی پارە بەسەر هاووڵاتییەكی خەڵكی سەقزدا

سەقز
posted onAugust 16, 2025
noدیدگاه

 

ڕەحمان ڕەحیمپوور، تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت” سزای ۵ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە ئەو سزایە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.

هەروەها ئەو هاووڵاتییە سزای پێبژاردنی بڕی  دە ملیۆن تمەنیشی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕەحمان ڕەحیمپوور ڕۆژی چوارشەممە ۱۰ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە سەقز دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە گواسترایەوە.

دواتر پاش ۳۱ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە و بەندیخانەی ناوەندیی سەقز، بەدانانی بارمتەی ۱۰۰ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.