رفتن به محتوای اصلی

لە بۆکان منداڵێکی کچ بە دەستدرێژیی سێکسی گیانی لەدەستدا

نیان
نیان کچێکی قوربانیی ئازاری سێکسی
posted onJanuary 19, 2025
noدیدگاه

کچێکی منداڵی خەڵکی بۆکان لە ئاکامی دەستدرێژی سێکسی و ئەشکەنجە و ئازار گیانی لەدەستداوە و باوک و زڕدایکی لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرکراون.

بەپێی راپۆرتی راگەیاندنە خۆجێیەکانی شاری بۆکان، ئەو منداڵە شەوی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، براوەتە نەخۆشخانەی بۆکان، بەڵام دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە داخ کراوە و ئەندامی بریندار و زاوزێی خوێنی بەربووە، کە نیشانەی دەستدرێژیی بووە.

ئەو کچە ناوی نیان چەلیانییە و تەمەنی ٧ ساڵان بووە و شەوی پێنجشەممە لە کاتێکدا براوەتە نەخۆشخانە کە ئاستی وشیارییەکی ئەوتۆی نەبووەو بەهۆی خواردنی دەرمان ژەهراوی بووە.

بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە، بەیانی رۆژی هەینی رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە، بەڵام ئێوارەی هەمان رۆژ لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەستدا.

شەوی پێنجشەممە لە کاتی بردنی نیان بۆ نەخۆشخانە، زڕدایکی هەڵاتووە و باوکیشی هەوڵیداوە کە هەڵبێت، بەڵام کادری نەخۆشخانە و پۆلیس گرتوویانە.

 زڕدایکی رۆژی دواتر گەڕاوتەوە بۆ نەخۆشخانەی بۆکان، کە لەوێ دەستگیر کراوە.