رفتن به محتوای اصلی

سەرۆکى دادگاى شارى پاوە خەریکى سێکسى ناشەرعییە

سەرۆکى دادگاى شارى پاوە خەریکى سێکسى ناشەرعییە
سەرۆکى دادگاى شارى پاوە لە کوڕەکەى مەلا قادرى پاوەیی نێزیکە
posted onDecember 12, 2018
noدیدگاه

 

ئیبراهیم شەریفی سەرۆکی دادگای شارستانی پاوە لە کرماشان کە یەکێک لە مۆرە نیزیکەکانی موسلیح قادری منداڵی مەلا قادر قادری نوێنەری خامەنەییە لەو شارستانەدا، لە کاتی سێکسی ناشەرعی لە گەڵ ژنێک قۆڵبەست کرا.

 

بە پێی ئەو هەواڵەی بە ئاڤاتودی گەیشتووە ئیبراهیم شەریفی داوای لە موسلیح قادری کوری ئیمام جومعە و نوێنەری خامەنەیی کە بۆخۆی ئەندامی باندی گەندەڵی ماڵی پارێزگای کرماشانە کردووە وەک سەرۆکی بنکەی نوێنەری وەلی فەقیه ژنێک بۆ سیغەکردن بە ناوبراو پێشنیار بکات.

دوای ئەوەی موسلیح قادری پێی دەڵیت کە لە نێو مەزهەبی سوننەدا سیغە کردن ڕێگە پێدراو نییە، ئیبراهیم شەریفی بەرپرسی مەحکەمەی ئەو شارە بە ژنێکی هاوسەردار لە ئەنجومەنی زیندانییانی شارستانی پاوە دەناسێنێت. (نێوی ژنەکە لای ئاڤاتودەى پارێزراوە)

لە کاتی نیزیکیکردن ئیبراهیم شەریفی لەگەڵ ژنێک بە ناوی (ع) لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە بە شێوەی کاتی دەستبەسەر دەکرێت. دواتر و بە بیانووی پاراستنی ئابڕوی کۆماری ئیسلامی بە پاڵپشتی نوێنەری خامەنەیی و لە پێناو سەرپۆشدانان لەسەر ڕاستییەکان ئیبراهیم شەریفیان بەرەو باکووری ئێران نارد.

ئیبراهیم شەریفی کە تا ئێستا حوکمی قۆڵبەستکران و قامچیلێدانی سەدان کەسی بە تاوانی سێکسی ناشەرعی لەگەڵ ژنی خاوەن مێرد داوە بۆخۆی زیناکار لە ئاو هاتە دەر.

ئاڤاتودەی خۆی لە پێوەندی کۆمەڵایەتی کەس هەڵناقورتێنێت و ئەوانە لە چوارچێوەی ئازادییە تاکە کەسییەکاندا بە پرسی تاکە کەسی کەسەکان دەزانێت، بەڵام ئەوەی سەرۆکی دادگاى نیزامی کە بە ڕواڵەت پێبەندی یاسا ئیسلامییەکانی کۆماری ئیسلامییە و بە ئاراستەی جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە سەدان کەسی قۆڵبەست کردووە و حوکمی داون، بۆچی دەبێ بۆخۆی خۆی لە حوکمدان بدزێتەوە؟ یاخود یاساکانیان تەنیا بۆ خەڵکی ئاساییە و دەسەڵاتداران ناگرێتەوە.