رفتن به محتوای اصلی

ڕۆژ دوای ڕۆژ خۆکوشتن لە ڕۆژهەڵات تەشەنە دەسێنێت

ئەمجارەیان چوار کەس لە شارەکانی ورمێ، سەرپێڵ زەهاو و ئیلام خۆیانیان کوشت
AvaToday caption
ئەمجارەیان چوار کەس لە شارەکانی ورمێ، سەرپێڵ زەهاو و ئیلام خۆیانیان کوشت
posted onMarch 17, 2021
noدیدگاه

لەم ڕۆژانەدا و بەربەرەکانی ساڵی تازە، ٤ شارۆمەندی کورد کە لانیکەم یەکیان مێردمنداڵ بووە، لەبەر کێشەی دارایی و نەبوونی و هەژاری کۆتاییان بە ژیانیان هێنا.

 ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەممە ١٣٩٩، مێردمنداڵێک بەناوی مۆبین ئەحمەدی ١٤ ساڵان خەڵکی گوندی «سێوەرەی هەوار» سەر بە ئەزگڵە خۆی کوشت.

هەروەتر ٢ شارۆمەندی خەڵکی ئیلام لەم دواییانەدا، بە ناوی محەممەد فەتاحی لانیکەم ٦٠ ساڵان و محەمەد ئەکبەری ٢٠ ساڵان، خۆیانیان کوشت و گیانیان بەخت کرد.

لە لایەکی ترەوە، ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕەشەممە، گەنجێک بەناوی "نەجیب دەروێشی" ٣٧ساڵان کۆڕی محەمەد سەلیم باوکی چوار منداڵ خەڵکی گوندی بەردیان سەربە ناوچەی سۆمای برادۆست دانیشتووی شاری ورمێ بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی هێنا.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێئیەکان، هۆکاری خۆکوشتنیان ئەو ٤ شارۆمەندە کوردە کێشەی هەژاری و نەبوونی بووە.