
AvaToday caption
ڕۆژی سێشەممە، ٤ی سەرماوەز، هێزە تیرۆریستەکانی تورکیە جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر گووندەکانی عەین عیسای ڕۆژئاوای کوردستان و بۆردومانی ئاواییەکان و ناوەندی شارەکەیان کرد.
هێرشی دۆینێی سەر عەین عیسا لە درێژەی ئەو هێرشانەدا بووە کە لە ماوەی ڕابردوودا نێوە نێوە لە لایەن تورکیە و هێزە چەکدارەکانی بۆ سەر عەین عیسا ئەنجام دراوە.
خەڵکی عەین عیسا بە گووتنەوەی درووشم لە دژی ئەو هێرشانە، هاوکات داوایان لە ڕووسیە کرد کە دژی ئەو هێرشانە هەلوێست بگرێت.