رفتن به محتوای اصلی

ملیشیا عێراقییەکانى سەر بە کۆماری ئیسلامی: هێرشەکەى هەولێر کاری ئێمە نەبوو

ملیشیا عێراقییەکانى سەر بە کۆماری ئیسلامی: هێرشەکەى هەولێر کاری ئێمە نەبوو
AvaToday caption
posted onOctober 1, 2020
noدیدگاه

شەوی چوارشەممە چەند مووشەک لە نیزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بارەگای حیزبی دێموکراتی کوردستان دران. بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتدپرێس، سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆتی هێزەکانی هاوپەیمانان ٦ مووشەکی لە ئاسماندا پێکاوە و خستوونیە خوارەوە.

 

هەواڵدەری فەرانسە ئەوەی پشت ڕاست کردووەتەوە کە ناوەندێکی فەرماندەیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی بەر ئەو هێرشە کەوتووە کە مەبەستی ناوەندی گردەچاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانە.

ناوەندی خەبات دژی تیرۆریزمی حکومەتی باشوری کوردستان بە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بەرپرسایەتی هێرشەکەی خستە ئەستۆی هێزەکانی حەشدی شەعبی.

لە ڕاگەیەندراوی دژەتیرۆری باشوری کوردستان هاتووە مووشەکەکان لە نەینەواوە ئاراستەی هەولێر کراون.

هۆشیار زرێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق بە بڵاو کردنەوەی تویتێک نووسیویەتی: بشێوێیەکی نوێ بۆ ناسەقامگیرکردنی عێراق و کوردستان لە لایەن ئەو گرووپانەی کە هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

زیادبوونی هێرشی مووشەکی ملیشیا تیرۆریستەکانی ئێران بۆسەر هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە کاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ئەگەر هێرشەکان نەوەستێن، هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگا دیپلۆماتیکەکانمان ڕانەگرێت، هێزەکانمان لەو وڵاتە دەکێشینەوە. دەوڵەتی عێراق ترسی هەیە لە جێبەجێبوونی ئەو بڕیارە.