گۆندی ئالوسان کە بە فارسیش پێی دەڵێن (آلوسان) و سەر بە شاری ورمێیە لە ناوچەیی برادۆستە، لە لایەن سوپاى پاسدارانەوە بڕیارى چۆڵکردنى دراوە.
تەمەنی ئەم گوندە لە ١٠٠ ساڵ زیاترە و چەندین نەسل و نەوە تێدا ژیاون و تا دە سال پێشتر زیاتر لە ٤٠ ماڵی خەڵکی لێ بوون. ڕێژیمی تیرۆریستی ئێران بە خەڵکەکەى گوتووە کە مافی مانەوەیان نییە لە زستانان، ئەمەش بۆ ئەوە بووە کە "هاوکاری پێشمەرگە" نەکەن و پێیان ڕاگەیاندوون کە "تەنها خەڵکی گوندەکە دەتوانن وەک زۆزان بەکاری بینن لە بەهاران و دەبێت لە کۆتایی هاوینیش بگەڕێنەوە".
خەڵکی ئالوسان خانووی جوانیان لەوێ چێ کردبوو و چەندین ساڵ بوو بە بیانووی جۆراوجۆر سوپای پاسداران ڕێگرییان لێ دەکردن و هاوینش گۆشاریان دەخستنە سەر تا زوو بگەڕێنەوە و ئامادەسازییان دەکرد بۆ ئەوەى بە یەکجارى پێیان چۆڵ بکەن.
بەڵام ئەمساڵ بە یەکجاری بە خەڵکەکەیان گوتووە کە گوندەکە خڕاپ بووە و وەک لە فیلمەکە کە لە تلێگرامى ئاڤاتودەى کوردیدا بڵاو بووەتەوە، دەیبینن کە خەڵک ناچار بوونە بچنە شوێنەوارە ڕووخاوەکە و خێوەت هەڵدەن!
کۆماری ئیسلامی ئەمساڵ بە پاساوی دانانی سنووری سوور و هێڵی سوور لە سەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ باکوور و باشووری کوردستان، دەیهەوێت خەڵکی سنوورەکان چۆڵ بکات و بە زۆر بیانگوازێتەوە.