رفتن به محتوای اصلی

سوپای توركیا ٢ هاووڵاتی كورد لە باڵەفڕ فڕی دەدەنە خوارەوە

سوپای توركیا ٢ هاووڵاتی كورد لە باڵەفڕ فڕی دەدەنە خوارەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 25, 2020
noدیدگاه

لە ناوچەی چاتلاكی سەر بە شاری وان، لە كاتی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا دژی پەكەكە، ٢ هاووڵاتی كورد دەستگیر دەكەن، كە هاووڵاتییەكان لادێیین و دەیانخەنە ناو هەلیكۆپتەر و پاشان لە بەرزاییەوە فڕێیان دەدەنە خوارەوە. ئەو ٢ هاووڵاتییەش ناویان (عوسمان شیبان ٥٠ ساڵ) هەروەها (سەروەت تورگووت ٥٧ ساڵ).

 

هەردوو هاوڵاتی دوای ئەوەی فڕێ درانە خوارەوە بردرانە نەخۆشخانە و عوسمان شیبان نەخۆشخانەی بەجێهێت، بەڵام سەروەت تاوەكوو ئێستا لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی جێگیر نییە.

لەسەر ئەو رووداوە نا مرۆڤانەیە، هەدەپە و پارتی دەوا هاتوونەتە دەنگ و داوا لە وەزارەتی بەرگری و ناوەخۆی توركیا دەكەن، هەڵوێستیان هەبێت و دان بەو تاوانەدا بنێن.

، موستەفا یەنەرئۆغڵو جێگری سەرۆكی پارتی دەوا، كە پێشتر ئەندام پەرلەمانی ئاكەپە بوو، لە تویتەر نووسیویەتی: ”بە گوێرەی راپۆرتی پزیشكی، ئەو ٢ هاووڵاتییە كوردە لادێیین و هیچیان لە هیچدا نییە، بەر لەوەی بخرێنە ناو هەلیكۆپتەرەوە ئەشكەنجە دراون و لێیان دراوە، بۆیە دەبێت وەزیری بەرگری و ناوەخۆ وەڵامی ئەو پرسیارنە بدەنەوە و پێمان بڵێین هێزەكانی توركیا بۆ كارێكی لەو شێوەیەیان كردووە؟“.

بە گوێرەی زانیارییەكان، پێشتر سوپای توركیا لە باكوور چەندین تاوانی قێزەونیان ئەنجام داوە و سەربازەكانیش سزا نەدراون، نمووە لە ٢٠١٧ گەنجێكیان لە ئامەد لە رۆژی نەورۆزدا كوشت. هەروەها لە شەڕی خەندەقیش، سوپای توركیا لە جەزیرە چەندین تاوانی دژی كوردەكان ئەنجامدا و لەوێش هیچ سەربازێك سزا نەدرا.