محەمەد جەباری دادوەری گشتی دادگای شۆڕش و دادگای گشتی سنە کە پێشتر سەرۆکی حیفازەتی ئیتلاعاتی دادگای سنە بووە، بە تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن سێ تازەلاویی سنەیی ڕووبەڕووی تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و هاوڕەگەزبازی بووەتەوە.
سێ تازەلاوی سنەیی تەمەن ١٦، ١٧ و ٢٠ ساڵ بە ناوەکانی سامان و محەمەد ئەلف و زانیار ق لە سکاڵاکەی خۆیاندا نووسیویانە: بەهۆی مەشروب خواردنەوە لە ئاویەر دەستبەسەرکراین و ئێمەیانن هێنا لای دادوەر جەباری. جەباری دەرگەی ژوورەکەی داخست و هەڕەشەی لێکردین جگە لە تاوانی مەشرووب خواردنەوە، تاوانی ئەندامیەتی لە گرووپە دژە شۆڕشە کوردیەکانیان لەسەرەو و بۆیە دەستبەسەر دەکرێن.
ئێمە زۆر ترسابووین و بەڕاستی پێمانوابوو کارمان کراوە. محەمەد جەباری گووتی لە دەرەوە ڕاوەستن بۆ ئەوەی نامەی قۆڵبەستکردنەکەتان بۆ بنووسم. کاتی ئیداری تەواو بوو و دوو کاتژمێری دیکە چاوەڕێ ماینەوە. کاتژمێر ٤ جەباری لە ژوورەکەی هاتە دەر و گووتی بڕۆن و کاتژمێر ٦ وەرن بۆ ئەو ناوونیشانەی پێتان دەدەم" ناوونیشانەکە لای ئاڤاتودەی پارێزراوە". وەرن بزانم دەتوانم هاوکاریتان بکەن یان نا و ئێمە چووینە شوێنەکە.
شوێنی چاوپێکەوتنەکە ئاپارتومانێک لە گەڕەکی سەعدی سنە بوو. جەباری دەرگەی کردەوە و ئێمەی بردە ژوور. زۆر قسەی کرد و زوزو چەکەکەی نیشان دەداین. دوایە داوای لێکردین پێوەندی سێکسیمان دەگەڵ هەبێ و گووتی بۆ هەر جارەو پوڵێکتان دەدەمێ و دۆسیەکەتان دادەخەم.
ئێمە ترسابووین وئەو کارەمان دەگەڵ کرد بەڵام دوایە زانیمان فیلمی لێ هەلگرتووینەوە و گووتی ئەگەر لە جێگەیەک قسان بکەن، دیمەنی خۆی لە فیلمەکە دەسڕمەوە و دوایە بڵاوی دەکەمەوە بۆ ئەوەی ئابڕووتان بچێت. ئێمە ترسابووین هەتا ئەو کاتەی دەگەڵ پارێزەرێک قسەمان کرد و سکاڵامان لەسەر جەباری تۆمار کرد،
ئیتلاعاتی سنە هەڕەشەی لە بنەماڵەی ئەو سێ مێرمنداڵە کردووە کە بێدەنگ بن !