رفتن به محتوای اصلی

گەندەڵی و زەویخۆریى ئەوقافی کرماشان لە ڕوانسەر

گەندەڵی و زەویخۆریى ئەوقافی کرماشان لە ڕوانسەر
AvaToday caption
posted onJuly 26, 2020
noدیدگاه

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، لە ساڵى ١٣٥٤ى هەتاوییەوە بە بودەیەک کە لە لایەن ڕێکخراوى خاچى سوورى نێودەوڵەتى دیارى کراوە، شارەکێک لە ژێر ناوى شارەکى "ویس القرن" بۆ ئاوارە عێراقییەکان لە شارستانى ڕوانسەرى سەر بە پارێزگاى کرماشان دروست کرا.

 

پاش هاتنەسەر دەسەڵاتى کۆمارى ئاخوندى، هەندێک لەم بەشانەى شارەکەکە درایە خەڵک و زیاتر لە ٤٠ ساڵیشە کە زەوی و مووڵکى خەڵکى لەم ناوچەیە خاوەن بەڵگەنامەى فەرمی و تاپۆیە.

دەوروبەرى شارەکەکە زەوی کشتوکاڵ و دەستبەسەرداگیراوى حەمیدە خانمى ئەردەڵانە کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەوقاف و کاروبارى خێریەى پارێزگاى کرماشان بە ساختەکارى بەڵگەنامەکان، دەستى کردووە بە زەویخۆرییەکى بەربڵاو لەسەر ئەو زەوییە دەستبەسەرداگیراوانە.

خەڵکى شارەکى وەیسولقەڕنى ڕوانسەر بە ئاگاداربوون لەم زەویخۆری و تاڵان و بڕیە، چەندین جار لەبەرامبەر فەرماندارى و شارەدارى ڕوانسە کۆبوونەتەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و هەوڵى بەرگرتنیان لە فرۆشتنى ئەم زەوییە دەستبەسەرداگیراوانە داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرس و ناوەندێکى کۆمارى ئیسلامى وەڵامى ناڕەزایەتى خەڵکەکەى نەداوەتەوە.

لەسەر بنەماى ئەو زانیارى و ڕاپۆرتانەى کە بەدەست تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى گەیشتووە، حەوتووى ڕابردوو دووبارە خەڵکى بۆ بەدەستهێنانى مافە پێشێلکراوەکانى خۆیان و بۆ بەرگرتن لە فرۆشتنى زەوییە دەستبەسەرداگیراوەکان و هەروەها زەوییە دەوڵەتییەکان، لەبەردەم فەرماندارى کۆ بوونەوە.

دامەزراوەى ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى ئەوقاف لە پارێزگاکان، هەمووى لە ژێر چاودێرى ڕابەرى کۆمارى ئیسلامیدان و بەڕێوە دەبرێن!