رفتن به محتوای اصلی

کۆمارى ئیسلامى بەساختەکارى شەهیدانى ژینگە دەکاتە هی خۆى

کۆمارى ئیسلامى بەساختەکارى شەهیدانى ژینگە دەکاتە هی خۆى
AvaToday caption
posted onJuly 8, 2020
noدیدگاه

کەناڵەکانی نزیک لە ئیتلاعات و سوپاى پاسداران لە پاوە بەناوی بنەماڵەی شەهید "موختار خەندانی" شەهیدى ژینگەپارێز، پەیامێکیان بڵاو کردووەتەوە بۆ پاکانە و سپیکردنەوەى ڕووى کۆمارى ئیسلامى و تیایدا سووکایەتى بە بزووتنەوەى کوردى و هێزە کوردییەکان و کەناڵە خەڵکییەکان دەکرێت و پەسنێکى گەورەى قاسم سولەیمانى گەورە تیرۆریستى کوژراو تێدایە و بە زمانى ئەم بنەماڵە بەڕێزەوە پێى خامنەییش دەهێنرێتە گۆڕێ.

 

ئەمە ڕەفتارى هەمیشەیی کۆمارى ئیسلامییە کە لاوەکان شەهید دەکات و دواتر ناهێڵێت پرسەى بۆ بگێڕدرێت و دەیکەنە هى خۆیان و گەورە تیرۆریستەکانیان پێ دەهێننەوە گۆڕێ، هەروەک چۆن کە موختار خەندانى شەهید دەکەن و لەژێر گوشار شەو بە نهێنى بەخاک دەسپێردرێ و دواتر ئەم نامەیان پێ بڵاو دەکرێتەوە.

ئەم کارانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانى ڕژێم پاش سەردانى بازووەند پارێزگارى کرمارشان و مەلاى بکوژ و بەکرێگرتەکەى بەیتى ڕەهبەری مەلا قادر قادرى ئیمام جومعەى پاوە بۆ لاى بنەماڵەى ئەو شەهیدە ئەنجام دەدرێت و بەڵێنى شەخسى دەدەنە "عەزیز . ا"ى خزمى ئەو بنەماڵەیە کە لە بەخشدارى نەوسوود دایدەمەزرێنن و لە بەرامبەردا ئەو نامەیە لە ژێر چاودێرى ئەوان و سەرەپەرشتى ئەو خزمەى ساختە بکەن و دواى بڵاوبوونەوەى بنەماڵەى شەهید موختار دڵگیر و داواى سڕینەوەی دەکەن و ناخوازن شەهیدەکەیان بکرێتە شەهیدى دەوڵەتى.

شایەنى باسە موختار خەندانی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بنکەی ژیوای پاوە، ٧ی پووشپەڕ لەگەڵ دوو کەسى دیکە لە کاتى کوژانەوەى ئاگرکردنەوەکەى سوپاى پاسداران لە دارستانەکانی "مەرەخێڵ" لە لایەن سوپاى پاسدارانەوە شەهید کران.

شەهیدانى ژینگەى پاوە

سێ شەهیدەکەى ژینگەى پاوە کە بە دەستى سوپاى پاسداران شەهید بوون