رفتن به محتوای اصلی

پژاک زۆرى بۆ هەورامییەکان هێناوە

پژاک زۆرى بۆ هەورامییەکان هێناوە
AvaToday caption
بۆچى پژاک سۆرانى ئەختەر سەمەر ـى شەهید کرد
posted onJune 5, 2020
noدیدگاه

ماوەیەک لەمەوبەر هەواڵى کوشتنى لاوێکى گوندى ڕوارى هەورامان لە لایەن کۆمەڵێک چەکدارى پارتى ژیانەوەى کوردستان کە بە پژاک ناسراوە و باڵى ڕۆژهەڵاتى پارتى کرێکارانى کوردستانە، بڵاو بووەوە و لەمەوەش ئەو نیگەرانییانە ئاشکرا بوون کە خەڵکى ناوچەکە لەو چەکدارانەى پەکەکەى هەیە.

 

تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى پەیوەندى بە خەڵکى ناوچەکەوە کرد و سەرەڕاى ئەوەى کە بە جۆرێک ترسیان لە گوتنى دۆخە نەخوازراوەکەیان هەبوو، بەڵام چەندین کەسیان تایبەت لێدوانیان دا.

پایوێکى بەساڵاچووى گوندى ڕوار باسى لەوە کرد کە "ئێمە چەندین ساڵ بوو لە گوندەکەمان نەمابووین و زۆرێک لە خەڵکەکەمان ڕوویان کردبووە شار، بەڵام بە دروستکردنى بەنداوى داریان و بووژانەوەى باخ و ناوچەکەمان زۆرێکمان گەڕاینەوە گوند و لەبەر گەرماى هاوینانیش دە تا دوانزە بنەماڵەمان هەمیشە ڕوو دەکەینە هەوارى ژۆنى و خەریکى ئاژەڵدارى دەبین لەوێ".

هەر ئەم پیاوە باسى لەوە کرد کە ئەوان دەیان ساڵ لەو هەوارە بوونە کێشەیان نەبووە بەڵام ئێستا "کۆمەڵێک چەکدارى پژاکى پەکەکە هاتوونەتە هەوارەکەمانەوە و وەک چەتە کار دەکەن و یەک هیواى کوردانەیان پێوە دیار نییە و تەنیا خەریکى ڕێگرین لە خەڵکى ناوچەکە و زۆریان بۆ هێناوین".

لاوێکی خەڵکى گوندى ڕواریش کارەساتى کوشتنى سۆرانى ئەختەر سەمەرى بۆ ئاڤاتودەى گێڕایەوە و گوتى: "ئەم کوڕە دوو شەو بەر لە کوشتنى، لە لایەن دوو هاوڕێیەوە کە لە هەوارى ژۆنین و خەریکى ئاژەڵدارین، تەلەفۆنى بۆ دەکرێت و داواى پاتری لێ دەکەن تا بۆیان بەرێت. ئەویش لە مەریوانەوە لەگەڵ مامى بەڕێ دەکەوێت و دەڕوات بۆ لایان، هەرچەندە ناوچەکە سەختە بۆ لێخوڕینى ئۆتۆمبێل بەڵام دەگەنە سەرەوە و چەکدارەکان مامى بەڕێ دەکەنەوە خوارەوە و دواتر کە مامى گوێى لە دەنگى تفەنگ و تەقە دەبێت، دەگەڕێتەوە دەبینێت دەست و قاچ و ددانى سۆران شکێنراوە و شەش گوللەشى پێوە نراوە و کوژراوە، ئەوە دەبێت دەگەڕێنرێتەوە بۆ شار و ئیتلاعاتیش ئەو دوو کوڕەى کە تەلەفۆنیان بۆ کردووە دەستبەسەر دەکرێن و ئێستا چەندین ڕۆژە بێ سەروشوێنن".

هەندێک لە خەڵکى ئاواییەکە باس لەوە دەکەن کە سۆران کوڕێکى بێوەى بووە و خەریکى کاسپى بووە و هیچ دوژمنایەتییەکى لەگەڵ کەس نەبووە، هەندێکى تریشیان دەڵێن کە پژاک داواى پارەیان لێ کردووە و ئەویش ئامادە نەبووە پارەیان پێ بدات و وایان لێ کردووە.

بە قسەى یەکێک لە دانیشتوانى هەوارەکانى ژوونى، "پژاکەکانى پەکەکە لە چەندین شوێنى هەوارەکەمان بۆسە دادەنێنەوە و لەوێ دەمێننەوە و گیر بە خەڵک و گەشتیار و شاخەوانان دەدەن و کەلوپەل و پارە و خواردنیان لێ دەستێنن، ئێستا کەس ناوێرێت بەوێدا بڕوات و بە خەڵکى دەڵێن ئەمە خاکى هەموومانە و ئێمە لە هەر شوێنێک بین بۆمان جیاوازى نییە و کەس بۆى نییە بڵێ ئەمە هەوارى ئێمەیە و لە هەرکوێیەک مەیلمان بێت حوکم دەکەین و هەر شتێکیش پێمان خۆش بێت ئەنجامى دەدەین.

یەکێک لە ئەندامانى حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان باسى لەوە کرد کە "بە نەبوونى پێشمەرگەى حیزبەکانمان، چەکدارەکانى پەکەکە کە بە ناوى پژاکەوە لەوێن، دڵەڕاوکێیەکى گەورەیان دروست کردووە بۆ خەڵکى ناوچەکانى هەورامان و دەیانترسێنن و دەیانکوژن و سووکایەتییان پێ دەکەن، بۆیە ئەگەر فریاى ئەو ناوچەیە نەکەوین لەدەستمان دەچێت و مێشکى لاوەکانیش دەشۆنەوە کە ئەمە مەترسییەکى گەورەیە"، خەڵکەکەش ددان بەم ڕاستییەدا دەنێن و بەشێک لە تەراتێنى چەکدارە ڕێگرەکانى پژاک بۆ  نەبوونى پێشمەرگەى حیزبە کوردییەکان دەگەڕێننەوە کە خۆیان لە نێو کەمپەکاندا پەراوێز خستووە.

هەوارى ژۆنى سەر بە بەشى ژاوەرۆى هەورامانە کە وەک هەوارى ڕوارییەکان و چەند گوندێکى دییکە سەیر دەکرێت.

 

چەند وێنەیەکى هەوارى ژۆنى و گوندى ڕوار

روارر

روارررر

روارررررر