Skip to main content

ئاخوندە تیرۆریستەکانى ئێران بە قەدەغەکرانی حیزبوڵا تووڕەن

ئاخوندە تیرۆریستەکانى ئێران بە قەدەغەکرانی حیزبوڵا تووڕەن
AvaToday caption
posted onMay 3, 2020
nocomment

قەدەغەکرانی چالاکی حیزبوڵای لوبنان لە ئاڵمان بووە بەهۆی توڕەبوونی لە ڕادەبەری بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.

 

عەلی شەمخانی سەرۆکی ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کاردانەوە بە بڕیارەکەی ئاڵمان گووتی: قدەغەکرانی چالاکی حیزبوڵا ڕووخساری ڕاستەقینەی پشتیوانەکانی تیرۆریزمی دەرخستووە.

شەمخانی لە پەیامێکی تویتەریدا  کە بە سێ زمانی فارسی، ئینگلیزی و عەرەبی بڵاوی کردوە ، بێ ئەوەی ناوی وڵاتی ئاڵمان بێنێت گووتویەتی: ئەوانەی چەکی کۆمەلکوژی شیمیاییان بە سەدام حوسێن فرۆشت بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن  و  لەترسی ڕەفیقە منداڵکوژەکەی خۆی، حیزبولای قارەمان بە تیرۆریست دەناسێنێت.

شەمخانی لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: هۆکاری ئەوەی داعش نەگەیشتووەتە ئاڵمان ، پێوەبوون و وەستانیەتی لە پشت دیوارەکانی بەرەی موقاومەت.

لە لایەکی دیکە و پێش عەلی شەمخانی، عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران قەدەغەکرانی چالاکیەکانی حیزبوڵای لوبنانی بە بێڕیزی بە دەوڵەت و نەتەوەی لوبنان ناوبرد و گووتی ئەو کارە نیشاندەری بێ تەدبیری دەوڵەتی ئاڵمانە.

قسەکانی موسەوی و شەمخانی لە کاتێکدایە تا ئێستا دەوڵەتی لوبنان هیچ هەڵوێستێکی لەسەر بەتیرۆریست ناساندن و قەدەغەکردنی چالاکی حیزبوڵلا لە لوبنان نەبووە.

حەسەن نەسروڵا لە کاتی قسەکردن لە ڕۆژی هەینی ١١ بانەمەڕ هیچ باسێکی لەسەر بڕیاری دەوڵەتی ئاڵمان بۆ قەدەغەکرانی چالاکی حیزبەکەی لەو وڵاتە نەکرد بەڵام میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە نەسڕوڵلا ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕ لێداونێکی سیاسی لەوبارەوە دەبێت.

وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان ڕۆژی پێنجشەممە ١١ بانەمەڕ چالاکی هەموو هێزەکانی سەر بە حیزبوڵای لەو وڵاتە قەدەغە کرد و پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستی بە گەڕان و پشکنینی چەند مزگەوت و شوێنی کۆبوونەوەی تۆڕەکانی حیزبوڵا کرد . نوسینگەکانی حیزبوڵای لوبنان لە شارەکانی بێرلین، دۆڕتمۆند، برمن و مونستر لە لایەن پۆلیسەوە پشکنینیان لێکرا. بە گووتەی بەرپرسانی وڵاتی ئاڵمان ژمارەی لاینگران و چالاکانی حیزبوڵا لەو وڵاتە دەگاتە ١٥٠٠ کەس.

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان گووتویەتی: حیزبوڵا هەبوونی ئیسرائیل بە فەرمی ناناسێ و تووندوتیژی و تیرۆر دەنوێنێت و لە لایەکی دیکە پەرە بە سیستەمی مووشەکیەکی دەدات. ماس بە ڕۆژنامەی ئالمانی ولتی گووتوە: حیزبوڵا پشتیوانی لە بەشار ئەسەد دەکات و لە تووندوتیژیەکانی ئەسەد دژ بە خەڵکی ئەو وڵاتە بەشدارە.

یەکیەتی ئەوروپا پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٣ لقی سەربازی حیزبوڵای بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوبردبوو. پێشتر هوڵەند و بڕیتانیا بێ جیاوازی دانان لە نێوان بەشی سەربازی، سیاسی و کۆمەڵایەتی، گرووپی حیزبوڵایان بە تیرۆریست ڕاگەیاندبوو.