Skip to main content

ئاتێنا دائیمی چالاکی مەدەنی دەستبەسەرکراو، نەچووە دادگاییەکەی

ئاتێنا دائیمی چالاکی مەدەنی دەستبەسەرکراو، نەچووە دادگاییەکەی
AvaToday caption
posted onMay 3, 2020
nocomment

بە پێی ڕاپۆرتی ماثلەری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ" هێرانا"، ئاتێنا دائیمی کە لە گرتووخانەی ئەوین زیندانیە، ڕۆژی شەممە ١٣ بانەمەڕ بەهۆی هەبوونی ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئێران، وەبەرچاونەگرتنی یاسای نێوان ڕێکەوتی راگەیاندن و ڕێکەوتی دادگاییکردن و هەروەها بەهۆی دەستپێڕانەگەیشتن بە پارێزەر خۆی بوارد لە چوون بۆ دادگا.

 

ئاتێنا دائیمی ساڵی ڕابردووش دوو جار بەهۆی دەستپێرانەگەیشتن بە پارێزەر خۆی بواردبوو لە چوونە دادگا. ئاتێنا ٣٠ خاکەلێوەی ئەمساڵیش لەگەڵ ئەوەی بانگهێشتی دادگا کرابوو بەڵام بەشداری لە دانیشتنی دادگاییەکەی نەکرد.

لە سەر ئاتێنا دائیمی دۆسیەکەی نوێ کراوەتەوە. دۆسیە نوێیەکەی دژی ئەو چالاکە مەدەنیە کە لە کاتی زیندان لەسەری کراوەتەوە بە فەرمان و سکاڵای ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کراوەتەوە.

ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران تۆمەتی کۆبوونەوە و هاوئاهەنگی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی ئێران، پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی نەزمی گشتی خستووەتە پاڵ ئاتنا دائمی. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هێرانای ڕاگەیاندووە بانگکردنی ئاتێنا دائیمی بە شێوەی زمانی و شەوێک پێش دانیشتنی دادگاییەکەی ئەنجام دراوە.

ئاتێنا دائیمی کە چالاکوانێکی مەدەنیە ڕۆژی ٢٩ ڕەزبەری ساڵی ٩٣ دەستبەسەر کرا و بە گشتی بە ٧ سال زیندان سزا درا.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ترسێکی گەورەی لە خەباتی ژنان هەیە و بۆیە لە ڕێگەی دەستبەسەرکردن و چەسپاندنی سزای زیندانی قورس  و درێژماوە هەوڵی ئەوە دەات ئیرادەی ژنانی خوازیاری گۆڕان و ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بڕوخێنێت بەڵام هیچ کات نەیتوانیوە بەو ئەنجامە بگات .