Skip to main content

پشتیوانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ناتۆ بەرامبەر ڕوسیەدا

پشتیوانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ناتۆ بەرامبەر ڕوسیەدا
ترامپ کاریگەرى گەورەى هەبوو لەسەر بڕیار و دانیشتنەکەى ناتۆ
پاڵپشتى ناتۆ بۆ بەرگرتنە لە هەندێک زێدەڕۆیی ڕوسیا
posted onJuly 12, 2018
nocomment

 

هاوڕا لەگەڵ دانیشتنی سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە برۆکسێل، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارنامەیەکی پشتیوانی لە ناتۆ دەرکرد. سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە دانیشتنی خۆیدا کووتی "گرنگە ئێمە پەیامێکی قورس بە ئاراستەی پشتیوانی لەو پەیمانە گرنگە بڵاو بکەینەوە".

ناتۆ  شەش دەیەیە لە پێناو بردنەسەری ئاشتی و ئازادی و ئۆقرەیی ئوروپا و ئەمریکا هەوڵی داوە و بەردەوامبوونی بەهێزی ئەو ڕێکخراوە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا گرنگە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گووتی "پاپۆڕەکانی ڕووسیە لە دەریای باڵتیکدا خەریکی پیشڕەوین و فڕۆکەکانی ئەو وڵاتەش خەریکی دەستدرێژین بۆ سەر ئاسمانی باڵتیک"، بەو دوایانە روسیە گەورەترین مەشقی نیزامی خۆی لە نزیک سنووری هاوپەیمانەکانی ئێمە بەڕێوەبرد. هاوپەیمانەکانی ئێمە کە ئەندامی فەرمى ناتۆ نین وەک فەنلاند و سویسرا، هەست بەوە دەکەن کەوتوونە ژێر گووشار، لە راستیدا ساڵی ڕابردوو سوید بەوەی زانیبوو کە ژێردەریاییەکی ڕوسیە لە نیزیک کەنارئاوەکانی ستۆکهۆڵم لەنگەری گرتووە".

 

ئەو ئەندامە دیارەی کۆنگرەی ئەمریکا گوتیشی بۆ دروستکردنی گوشار لەسەر وڵاتانی ئوروپا، ڕوسیە کەڵک لە کارتی ناردنی وزە بۆ ئوروپا و  تواناییە سەربازییەکانى خۆی وەردەگرێ. ناوبراو وتیشی بڕیاڕنامەی ٢٥٦ کە لە لایەن ئیستیو کۆهێنەوە نووسراوە پەیامێکی گرنگە بۆ هاوپەیمانانی ئەمریکا کە ئێمە پشگیری ئەو وڵاتانە دەکەین لە بەرامبەر گوشاری زۆری ڕوسیە بۆ سەریان.

 

ئەو ڕێکخراوە وێڕای مەحکومکردنی ئەو هەوڵانەی روسیە، هەمووجۆرە گووشارێکی ئەو وڵاتە بۆ سەر وڵاتانی ئەندامی ناتۆ مەحکوم دەکات و دەشڵێت: ئەمریکا درێژە دەدات بە ڕێبەرایەتیکردنی ناتۆ.

 

وەرگیراو لە دەنگى ئەمریکا