Skip to main content

ناتۆ کۆمارى ئیسلامى بە پاڵپشتى تیرۆریسم مەحکوم کرد

ناتۆ کۆمارى ئیسلامى بە پاڵپشتى تیرۆریسم مەحکوم کرد
ترامپ هۆکارى پشت بەیاننامەکەى ناتۆیە
پاش پاڵەپەستۆکانى دۆناڵد ترامپ، ناتۆش دژ بە ئێران هاتە سەر خەت
posted onJuly 12, 2018
nocomment


لە پاش پاڵەپەستۆکانى دۆناڵد ترامپ ـى سەرۆککۆمارى ئەمریکا، ڕێکخراوی ناتۆ ڕاگەیێندراوێکى دژ بە ئێران بڵاو کردەوە کە "هۆکاری دروستکردنی پشێوی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا"یە.

ئەوڕۆ چوارشەممە لە دانیشتنی خۆیدا، ڕێکخراوی پەیمانی ئاتڵەنتیکی باکوور، لە ڕاگەیێندراوەکەى خۆیدا ئێرانی بە هۆکاری نائارامی لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا تۆمەتبار کرد و "نیگەرانین بەرامبەر بە تاقیکارییە موشەکییەکانی ئێران و جۆر و چؤنیەتی ئەو موشەکانەى کە تاقییان دەکاتەوە".

وێڕای ئەوەی پەیمانی ئاتڵەنتیکی باکوور داوای لە ئێران کردووە کە پابەندى بڕیاڕنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنى ئەمنیی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت، لە هەمان کاتدا ددانیشى نا بەوەى کە کۆماری ئیسلامی هەروا درێژە بە پشتیوانیکردن و ناردنی چەکوچۆڵ بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەدات. لە درێژەى ڕاگەیەندراوەکەدا ناتوو داواى لە کۆماری ئیسلامی کرد کە ڕۆڵى هەبێت لە پڕۆسەی هاوخەباتی دژی تیرۆریزم و گەیشتن بە ڕێگەچارەی سیاسی لە ناوچەکەدا.

دۆناڵد ترامپ ڕوانگەى ناتۆى گۆڕی

دۆناڵد ترامپ ڕوانگەى ناتۆى گۆڕی

 

رۆژی سێشەممە ١٨ی مانگی بانەمەڕ سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد تڕامپ لە قسەکردنێکدا بە ئاشکرا رایگەیاند وڵاتەکەی لە پەیماننامەی بەرجام دەچێتە دەر و وێڕای چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕیککەوتننامەیە ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خۆی لە وتووێژدا دەبێ بۆ گەیشتن بە بڕیاڕێکی نوێ کە پێش دەگرێت بە سەرەڕۆییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.

چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئەو گەمارۆ ئابووریانەی کە لە مانگی پوشپەڕی ٩٤ لەسەر ئێران هەڵگیڕابوون. ئەمریکییەکان پێیان وایە ئێران پابەندى ڕێککەوتننامەکان نەبووە و بە پێی بڕیاڕنامەی ٢٢٣١ کە لە دوای ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لە ئەنحوومەنى ئەمنیەت پەسەند کرابوو، کۆماری ئیسلامی نەدەبوو تاقیکاری موشەکی بە کڵاوەی ئەتۆمی ئەنجام بدات و بەو حاڵەشەوە لە دوو ساڵی ڕابردودا ئێران چەندین تاقیکاری موشەکی بالستیکی ئەنجام داوە.

 

وەرگیراو لە ماڵپەڕەکان