Skip to main content

وێژەخەڵاتی ئایستراید لیندگرین بەخشرایە نوسەرێکی بلژیکی

وێژەخەڵاتی ئایستراید لیندگرین بەخشرایە نوسەرێکی بلژیکی
AvaToday caption
posted onApril 3, 2019
nocomment

 

بارت مویرت نووسەرێکی بلژیکی وێژەخەڵاتى "ئایستراید لیندگرینی" کە گەورەترین خەڵاتی تایبەت بە ئەدەبیاتی منداڵانە بەدەست هێنا و بووە براوەی خەڵاتی پێشانگای کتێبی بۆڵۆنیاش.

 

مویرت کە دانیشتووی وڵاتی بلژیکە، لە ساڵی ١٩٨٣ و کاتێک کە ١٩ ساڵی تەمەن بوو یەکەمین ڕۆمانی خۆی بە ناوی دوئێت فالش بڵاو کردەوە. نوێترین ڕۆمانی ئەو نووسەرە بە ناوی "ئەو ڕۆژانە هەموو بەداخن" ساڵی ٢٠١٨ بڵاو بووە. مویریت زیاتر لە ٥٠ کتێبی لە کارنامەی کاری خۆیدا هەیە و چەندین شانۆنامە و سیناریۆی تەلەڤزیۆنی نووسیوە. بەرهەمەکانی ئەو نووسەرە بۆ ٢٠ زمانی دونیا وەرگێڕدراوە.

دەستەی دادوەرانی ئایستراید لیندگرین لە ڕاگەیندراوێکدا گووتی"زمانی پاراو و پڕ لە موسیقی مویرت، هەستی نووستوو لە خەو هەڵدەستێنێ و باس لە ئاواتە وەدینەهاتووەکان دەکات. ئەو نووسەرە پەیوەندییەکان سینەمائاسا پێشان دەدات و بە گێرانەوەی ئاڵۆز ڕێڕەوی نوێ لەبەردەم بەردەنگ دەکاتەوە. بەرهەمەکانی ئەو سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان لە ئەدەبیاتی دونیادا پێگەیەکی تایبەتی هەیە".

وێژەخەڵاتی ئایستراید لیندگرین ساڵی ٢٠٠٢ لە یادەوەری ئایستراید لیندگرینی نووسەری سویدیی کتێبی منداڵان دەستی بەکار کرد. ئەو خەڵاتە پڕبایەخترین خەڵاتێکە کە دەدرێت بە نووسەرانی ئەدەبیاتی منداڵان و زیاتر لە نیو میلیۆن دۆلار بایەخیەتی.

وێژەخەڵات