Skip to main content

٣٠٠٠ گووندی سیستان و بەلوچستان تۆڕی گەیاندنی ئاویان نییە

٣٠٠٠ گووندی سیستان و بەلوچستان تۆڕی گەیاندنی ئاویان نییە
٧٥%ى ئەو ناوچەیە ئاسایشى خۆراکیان نییە
posted onJanuary 24, 2019
nocomment

 

بە گووتەی حەسەن عابدی سەرپەرەشتی جێگری گەڵاڵە و گەشەی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی بەلوچستان، پێنوێنی دەستپێڕاگەیشتنی خەڵک بە ئاو لەو ناوچەیەدا ٤٦ لەسەدە.

 

بە پێی قسەکانی ناوبراو سیستان و بەلوچستان کەمترین پێنوێنی دەستپێڕاگەیشتن بە تۆڕی ئاو لە نێو ٣١ پارێزگای ئێرانیدا هەیە. لە نێو ٥ هەزار و ٥٤٠ گوندی ئەو پارێزگایە، تەنیا ٢٥٠٠ گووندی بە یەک میلیۆن دانیشتووەوە خاوەنی تۆڕی گەیاندنی ئاون و ٣٠٠٠ گووندی بێ ئاون. لە نێو ئەو ٣٠٠٠ گووندەى کە تۆڕی ئاویان نییە تەنیا بۆ هەزار و ٢٥٧ گووندیان ئاویان بەتانکێری بۆ دەچێت.

هەلومەرجی خراپ و نەبوونی ئیمکاناتی سەرەتایی وەک ئاو لە سیستان و بەلوچستان بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچەیە کۆچ بکەن و تا ئیستا زیاتر لە ٣٠٠ گووند بە تەواوی چۆل بوونە. زیاتر لە ٧٥ لەسەدی خەڵکی بەلوچستان لە هەژاری خۆراکدا دەژین ئەوە لە کاتێکدایە نە ئاویان هەیە و نە نان و نە هەوا و نە ماڵ!