Skip to main content

وەڵامی نەتانیاهۆ بە هەڕەشە بەتاڵەکانی قاسم سولەیمانی

وەڵامی نەتانیاهۆ بە هەڕەشە بەتاڵەکانی قاسم سولەیمانی
posted onJanuary 24, 2019
nocomment

 

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕوو بە قاسم سولەیمانی گووتی: لە بری هەڕەشە لە ئیسرائیل و دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، چاوێک لە پێگە سەربازییەکانتان لە سوریە بخشێنن!

 

نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە تا ئەو کاتەی ئەو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێت، وڵاتەکەى بەردەوام دەبێ لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەوڵەکانی ئێران بۆ دژایەتیکردنی ئیسرائیل.

جراید کوێتی نووسیویەتی: قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس هەڕەشەی کردووە لە ئەگەری ڕوودانی هێرشی نوێ لە لایەن ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسداران لە سوریە، "هێرشە مووشەکییەکانی دواترمان دەبێتە هۆی ڕووخانی دەسەڵاتی نەتانیاهۆ". سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش کە لە هەمان کاتدا سەرۆکایەتی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەشى لە ئەستۆیە، ئەو قسانەی سەرەوەى لە کاتی سەردانی پێگەی سەربازى "شیزافۆن" لە باشوری ئیسرائیل کرد.

نەتانیاهۆ لە قسەکانی دۆینێیدا جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی بە دووژمنی پلە یەکی ئیسرائیل نێو برد و گووتی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە " هەوڵی سڕینەوەی ئیسرائێل لە ڕێگەی بۆمبی ئەوتۆمی" دەدەن و ئیسرائیل هەموو هەوڵی خۆی دەدات تا پێش بەو کارەی کۆماری ئیسلامی بگرێت.