Skip to main content

بۆچی قسەکانی جەمیل بایک لە راگەیاندنەکانی پەکەکە سانسۆر کرا؟

بۆچی قسەکانی جەمیل بایک لە راگەیاندنەکانی پەکەکە سانسۆر کرا؟
posted onJanuary 3, 2019
nocomment

پاش ئەوەی ئاڤاتودی چاوپێکەوتنێکی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکەی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF بڵاو کردەوە. کاردانەوەی توندی لایەنگرانی پەکەکەی لێکەوتەوە و ئەم هەواڵەیان پی ڕاست نەبوو ە رەتیان دەکردەوە جەمیل بایک قسەی لەم جۆرەی کردبێ. ئێمە ئەم هەواڵەمان لە بەشی تورکی ANF  وەرگرتبوو و وەرگێڕدرابوو. بۆیە بڕیارماندا ئەم بەشەی وتەکانی کە گرێدراوی ئێرانە پاراگراف بە پاراگراف وەرگێڕین و بیخەینە بەردەستی خوێنەرانمان.

 

جەمیل بایک:

ئەو بڕیاڕەی ٦ ی نوامبری ئەمریکا لە دژی هەمو کوردانە و کاریگەری لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت. بڕیاڕەکەی ئەمریکا لە ناکاو و ئامانجێکی تاکتیکی نەبوو و دەیهەوێت بە پێی ویستی خۆی قەوارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژێتەوە. ئەمریکا سەرۆک ئاپۆ و پ ک ک بە لەمپەرێکی گەورە لە سەر رێگەی خۆی دەبینێت و خوازیاری ئەوەیە ئەو لەمپەرە نەمێنێت. هەر بەو هۆکارانە گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی دروست کرد بەڵام بێ ئاکام مایەوە و سەری نەگرت.

 بزووتنەوەی ئێمە پێشکەوت وکاریگەری زیاتر بوو، ئەمریکا ئەوەی بە مەترسی بینی و هەر بۆیە بڕیاڕی نوێی لە دژی ئێمە دەرکرد و پیلانەکەیان لە دژی ئێمە نوێ کردەوە. لەسەر ئەو بەرەو پێش چوونانەی ئێمە بڕیاڕی تازەیان گرت و ویستیان کاریگەریی بزووتنەوەکەمان لە ناو بەرن. ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕێکی گەورە بەڕێوە دەبات و هەوڵ دەدات بە پێی ئامانجە سیاسییەکانی نەخشەی ئەو ناوچەیە دارێژێت. لەبەردەم ئەو دیزاین نوێکردنەوەدا پ ک ک و ئێران بە ئاستەنگی گەورە دەبینێت.

هەوڵ دەدات ئەو ئاستەنگانە لاببات، ئەوەی کە دیارە ئەمریکا دەیهەوێ تورکیە و عێراق و کوردەکان بکێشێتە لای خۆی و لە دژی ئێران بەکاریان بێنێت. لەو نێوەدا پ ک ک بوە بە ئاستەنگێک و ناهێڵێت کورد بکەوێتە نێو ئەو هاوپەیمانییە. ئەمریکا ئەو ئاستەنگە دەبینێت و دەیهەوێ لایببات. ئەگەر ٥ ی نوامبر لە دژی ئێران و ٦ ی نوامبر لە دژی پ ک ک بڕیاڕ دەگرێت پەویوەندی بەو بابەتەوە هەیە.

ئەوان ئەم ئاستەنەگە چۆن لە ناو ببەن؟ پ ک ک دەخەنە ژێر گوشار و هێرشەکانیان لە دژی پ ک ک فراوانتر دەکەن.  ئەمریکا دەیهەوێت یاخود پ ک ک تەسلیم ببێت یا بێتە ناو ئەو هاوپەیمانییە و یاخود لاواز بکرێت و کوردەکانی دیکە بخزێنێتە نێو ئەو هاوپەیمانییە. ئەمریکا دەیهەوێ بەو شێوە سیاسەتی خۆی لە دژی ئێران بەڕێوە ببات. دەردەکەوێت بۆچی ئەو بڕیاڕەیان گرتووە وئەمە بڕیاڕێکی لە ناکاو نییە.

بۆچی قسەکانی جەمیل بایک لە راگەیاندنەکانی پەکەکە سانسۆر کرا؟

بۆچی قسەکانی جەمیل بایک لە راگەیاندنەکانی پەکەکە سانسۆر کرا؟

بۆچی قسەکانی جەمیل بایک لە راگەیاندنەکانی پەکەکە سانسۆر کرد؟

بۆچی قسەکانی جەمیل بایک لە راگەیاندنەکانی پەکەکە سانسۆر کرا؟