پاش ئەوەی ئاڤاتودی چاوپێکەوتنێکی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکەی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF بڵاو کردەوە. کاردانەوەی توندی لایەنگرانی پەکەکەی لێکەوتەوە و ئەم هەواڵەیان پی ڕاست نەبوو ە رەتیان دەکردەوە جەمیل بایک قسەی لەم جۆرەی کردبێ. ئێمە ئەم هەواڵەمان لە بەشی تورکی ANF وەرگرتبوو و وەرگێڕدرابوو. بۆیە بڕیارماندا ئەم بەشەی وتەکانی کە گرێدراوی ئێرانە پاراگراف بە پاراگراف وەرگێڕین و بیخەینە بەردەستی خوێنەرانمان.
جەمیل بایک:
ئەو بڕیاڕەی ٦ ی نوامبری ئەمریکا لە دژی هەمو کوردانە و کاریگەری لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت. بڕیاڕەکەی ئەمریکا لە ناکاو و ئامانجێکی تاکتیکی نەبوو و دەیهەوێت بە پێی ویستی خۆی قەوارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژێتەوە. ئەمریکا سەرۆک ئاپۆ و پ ک ک بە لەمپەرێکی گەورە لە سەر رێگەی خۆی دەبینێت و خوازیاری ئەوەیە ئەو لەمپەرە نەمێنێت. هەر بەو هۆکارانە گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی دروست کرد بەڵام بێ ئاکام مایەوە و سەری نەگرت.
بزووتنەوەی ئێمە پێشکەوت وکاریگەری زیاتر بوو، ئەمریکا ئەوەی بە مەترسی بینی و هەر بۆیە بڕیاڕی نوێی لە دژی ئێمە دەرکرد و پیلانەکەیان لە دژی ئێمە نوێ کردەوە. لەسەر ئەو بەرەو پێش چوونانەی ئێمە بڕیاڕی تازەیان گرت و ویستیان کاریگەریی بزووتنەوەکەمان لە ناو بەرن. ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕێکی گەورە بەڕێوە دەبات و هەوڵ دەدات بە پێی ئامانجە سیاسییەکانی نەخشەی ئەو ناوچەیە دارێژێت. لەبەردەم ئەو دیزاین نوێکردنەوەدا پ ک ک و ئێران بە ئاستەنگی گەورە دەبینێت.
هەوڵ دەدات ئەو ئاستەنگانە لاببات، ئەوەی کە دیارە ئەمریکا دەیهەوێ تورکیە و عێراق و کوردەکان بکێشێتە لای خۆی و لە دژی ئێران بەکاریان بێنێت. لەو نێوەدا پ ک ک بوە بە ئاستەنگێک و ناهێڵێت کورد بکەوێتە نێو ئەو هاوپەیمانییە. ئەمریکا ئەو ئاستەنگە دەبینێت و دەیهەوێ لایببات. ئەگەر ٥ ی نوامبر لە دژی ئێران و ٦ ی نوامبر لە دژی پ ک ک بڕیاڕ دەگرێت پەویوەندی بەو بابەتەوە هەیە.
ئەوان ئەم ئاستەنەگە چۆن لە ناو ببەن؟ پ ک ک دەخەنە ژێر گوشار و هێرشەکانیان لە دژی پ ک ک فراوانتر دەکەن. ئەمریکا دەیهەوێت یاخود پ ک ک تەسلیم ببێت یا بێتە ناو ئەو هاوپەیمانییە و یاخود لاواز بکرێت و کوردەکانی دیکە بخزێنێتە نێو ئەو هاوپەیمانییە. ئەمریکا دەیهەوێ بەو شێوە سیاسەتی خۆی لە دژی ئێران بەڕێوە ببات. دەردەکەوێت بۆچی ئەو بڕیاڕەیان گرتووە وئەمە بڕیاڕێکی لە ناکاو نییە.