Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت بە کۆمەڵە تاوانێکى درۆیین جوامێر مورادی سزا و زیندانى بکات

کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت بە کۆمەڵە تاوانێکى درۆیین جوامێر مورادی سزا و زیندانى بکات
AvaToday caption
posted onMarch 1, 2021
nocomment

جوامێر مورادی چالاکە بەناوبانگەکەی بواری کرێکاری، ڕۆژی ١٤ی بەفرانباری ٩٩ لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای نەبیی ئەکرەمی کرماشان لەبەر چالاکییەکانی و داکۆکیکردن لە مافی کرێکاران و منداڵانی کار و مافی گشتیی خەڵکی کۆمەڵگە که لەژێر باری هەژاری و برسییەتی ژیانیان وێران و بەردەوام ناڕەزایەتییەکانیان بە سەرکوت و توندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە، دەستبەسەر و ماوەی ٨ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی لێپرسینەوەی لێکرا.

 

جوامیر مورادی لە لایەن لقی ٤ی لێپرسینەوەی کرماشان سەرەتا به بانگەشەکردن دژی نیزام و ئەندامبوون لە گروپە دژبەرەکانی نیزام تۆمەتبار کرا و پاشان تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی نیزامی لەسەر لابرا.

بەپێ دوایین ڕاگەیاندنی ئەلیکترونیکی که بۆ جوامێر مورادی لە ڕێککەوتی ٥ی ڕەشەمەی ٩٩ هەناردە کرا، دەبوایە ڕۆژی ١١ی ڕەشەممەی ٩٩ لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشان ئامادە ببێت و به تاوانی بەرگری لە کرێکاران، کۆکردنەوەی خواردن و کەرەستەى تەندروستی و دابەشکردنی لە نێوان منداڵانی کار و هەروەتر داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، به تاوانی بەرگری لە زیندانیانی  سیاسی و ناڕەزایەتی دەربڕین  به ئەشکەنجه‌ی ڕۆحی و جەستەییان، به تاوانی داکۆکیکردن لە  مافی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی زۆرینەی خەڵکی هەژار و بە تاوانی ناڕەزایەتیدەربڕین بە کۆمەڵکۆژیی خۆپیشاندەرانی خەزەڵوەری ٩٨ و لەسێدارەدانی زیندانیان، دادگایی بکرێت.

ئەم چالاکیە ئینسانیانەى جوامێر کە لە سەدەی ٢١ و لاى کۆماری ئیسلامی و سیستەمە دادوەرە نادادپەروەرەکەى بە تاوان بە هەژمار دەکرێت، دادگایی و سزا دەدرێت. هەر لەبەر ئەمەشە کە کۆمەڵێک ڕێکخراوى کرێکارى و مافى مرۆڤ و ژینگەپارێز و فەرهەنگیان و ... لەهەمبەر گرتنى جوامێر و سزادانى دەنگى ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و ڕاگەیێنراوێکیان بڵاو کردووەتەوە.

ئەم ڕێکخراوانە نووسیویانە: "ئێمە کە ئەم ڕاگەیێندراوەمان واژۆ کردووە و وێڕای ناڕەزایەتیدەربڕینی زۆر بە  مەلەفسازی دژی جوامیر مورادی بە چەواشەی بانگەشە دژی نیزام لەبەر چالاکی  مرۆڤانەی، خوازیاری کۆتاییهاتنی دەستبەجێ مەلەف و ڕاگرتنی هەر شێوە بەدواداچوون لە دژی ئەوین".

هەروەها داوایان لە هەموو ڕێکخراوەکان، ناوەند و ڕێکخراوەی کرێکاری و کۆمەڵایەتی و هەموو خەڵکی مرۆڤدۆست کردووە کە پاڵپشتی تۆکمەی جوامێر مورادی بن.

 

رێکخراوەکان بریتین لە:

١-ڕێکخراوەی سنفی کرێکارانی کارەبا و فلزکاری کرماشان

٢-ژمارەیەک لە دەرچووانی بێکاری دانشگاه رازی کرماشان

٣-گروپێک لە وەرزشوانانی ڕەزمیکاری کرماشان

٤-سەندیکای شێوەکارانی ئەلبورز

٥-گروپێک لە چالاکانی کرێکاری سەقز

٦-گروپێک لە کرێکاران لوله کێشی بینای سقز

٧-گروپێک لە کرێکارانی کارەبای کاری بینای سەقز

٨-گروپێک لە کرێکارانی نەقاشی بینای سەقز

٩-گروپێک لە کرێکارانی بێکاری گەڕەکی تەپۆڵکەی شافعی سەقز

١٠-گروپێک لە کرێکارانی بێکاری گەڕەکی بەردبەرانی سەقز

١١-گروپێک لە کرێکاری بێکاری گەڕەکی تەپۆڵکەی ماڵانی سەقز

١٢-گروپێک لە کرێکارانی بێکاری گەڕەکی کەریم ئابادی سەقز

١٣-گروپێک لە چالاکانی کرێکاری سنە

١٤-گروپێک لە کرێکارانی نانەواخانەی سنە

١٥-گروپێک لە کرێکارانی کەمەربەندی ١٧ی خەرمانانی سنە

١٦-گروپێک لە کرێکارانی بێکاری شەوامی فەڕەحی سنە.

١٧-گروپێک لە کرێکارانی دەستفرۆشی سنە

١٨-گروپێک لە کرێکارانی شەهرەک سەنعەتی سنە

١٩-گروپێک لە گەنجە بێکارەکانی گوندی نورهی سنە

٢٠-گرووپێک شاخەوانی ژنانی ماڵی سنە

٢١-گروپێک لە کۆڵبەرانی مەریوان

٢٢-گروپێک لە کرێکارانی پەلەوەری مەریوان

٢٣-گرووپێک لە مامۆستایانی مەریوان

٢٤-گروپێک لە کرێکارانی وەرزی نەقەده

٢٥-گروپێک لە چالاکانی لابردنی کاری منداڵان.