Skip to main content

سەرۆکى پارتى ئازادى کوردستان لە کردەیەکى تیرۆریستی ڕزگارى بوو

سەرۆکى پارتى ئازادى کوردستان لە کردەیەکى تیرۆریستی ڕزگارى بوو
بە قسەى سەرۆکى پارتى ئازادى کوردستان، "هیچ گومان لەوەدا نییە کە دەستى ئێران لەم تیرۆرەدا هەیە و لە ساڵى ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە ئێران پیلانمان لێ دەگێڕێت وەک تەقەکردن و تێکدانى قەبرستانەکەمان".
posted onApril 12, 2018
nocomment

سەعات ٥:٠٧ خوولەکى ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ـی ئەپریلی ٢٠١٨ بەرامبەر بە ٢٣ـی خاکەلێوە ١٣٩٧لە سەر جادەى ١٢٠ مەترى شارى هەولێر، ماتۆڕسکیلێک کە دوو کەسى لەسەر بوو، تەقە لە حوسەین یەزدانپەنا سەرۆکى پارتى ئازادى کوردستان کرد و لە پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکەدا یەزدانپەنا بە ئاڤاتودەى گوت کە ئۆتۆمبێلەکەى تەنیا دوو گوللەى بەر کەوتووە و خۆى سەلامەتە.

یەزدانپەنا لە درێژەى قسەکانیدا باسى لەوە کرد کە ئەم ماتۆڕسوارانە پێشتر چاودێریان کردووە و پاش تەقەکردنەکە بە دەستى ڕاست چووەنە سەر خۆڵەکەى تەنیشت جادەکە و ڕایان کردووە، دواتر ئاسایش هەر زوو گەیشتووەتە شوێنى ڕووداوەکە و دەستى کردووە بە بەدواداچوون.

بە قسەى سەرۆکى پارتى ئازادى کوردستان، "هیچ گومان لەوەدا نییە کە دەستى ئێران لەم تیرۆرەدا هەیە و لە ساڵى ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە ئێران پیلانمان لێ دەگێڕێت وەک تەقەکردن و تێکدانى قەبرستانەکەمان".