Skip to main content

ئێران کار بە پسوولەى بەنزین دەکاتەوە

ئێران کار بە پسوولەى بەنزین دەکاتەوە
کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدا سنوورێک بۆ پرۆسە فراوانەکەى بەقاچاخبردنى سووتەمەنى دانێت.
posted onNovember 22, 2018
nocomment

 

کۆمارى ئیسلامی ئێران بەنیازە دووبارە دەست بە دابەشکردنى بەنزین لە ڕێگەى پسوولەوە بکاتەوە، وەک خۆى ئاماژەى پێکردووە "ڕێگرى لەبەقاچاخبردنى ئەو سووتەمەنییە دەگرێت".

 

لەگەڵ پاشەکشێکردنى بەهاى تمەن بەرامبەر دۆلار و دراوە سەرەکییەکان، کە هاوکات بووە لەگەڵ سەپاندنەوەى سزا ئابوورییەکانى ئەمریکا دژى تاران، پرۆسەى بەقاچاخبردنى سووتەمەنى لەم چەند مانگەى کۆتاییدا دەستى پێ کردووەتەوە. واشنتۆن دواى کشانەوەى لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ٢٠١٥، ئاڵۆزی و قەیرانى گەورە ڕووبەرووى ئابوورى کۆمارى ئیسلامی بووەوەو، کاریگەرى نەرێنى لەسەر تواناى کڕین و خەرجیی هاووڵاتیان دروست کرد.

دەسەڵاتدارانى ڕژێم بەشێوەیەکی بەرچاو پاڵپشتى لە نرخەکانى سووتەمەنى دەکات، بەجۆرێک نرخى یەک لیتر بەنزین بە ٠.٠٨ دۆلاری ئەمریکییە، دابەزینى نرخەکانى سووتەمەنیش بووەتە هۆکارێک لەگەڵ بەکاربردنێکى فراوانى دانیشتوانى ئەو وڵاتە کەژمارەیان لە سنوورى هەشتا ملیۆن کەس دەبێت.

ڕژێمى کۆمارى ئیسلامی ڕۆژانە بەئاستى ٩٠ ملیۆن لیتر خەرجیی سووتەمەنى هەیە، بەگووتەى ئاژانسى ئێرناى فەرمیی تاران " بەو هۆیەوە ئاستەکانى بەقاچاخبردنى سووتەمەنى لەسنوورى ١٠ بۆ ٢٠ ملیۆن لیتر لە ڕۆژێکدا ئەنجام دەدرێت". زۆربەى ئەو سووتەمەنییەش بەقاچاخ بەرەو سنوورى پاکستان دەبردرێت و بەدە هێندەى نرخەکانى خۆى و نرخى گازوایلیش بە ٤٠ هێندەى نرخەکەى بە بەراورد لەگەڵ نرخەکەى لە نێو ئێراندا دەفرۆشرێنەوە.

ئێران یەکەمجار لەساڵى ٢٠٠٧ پسوولەى دابەشکردنى سووتەمەنى جێبەجێ کرد، ئامانجەکەى ئەوکات چاکسازیکردن بوون لە سیستەمى پاڵپشتیکردنى سووتەمەنى، بە جۆرێک لەرۆژێکدا ١٨٠ لیتر لە ڕۆژێکدا بۆ شۆفێرى ئاسایی دابەش دەکران. کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدا سنوورێک بۆ پرۆسە فراوانەکەى بەقاچاخبردنى سووتەمەنى دانێت. کۆمپانیاى نیشتیمانى بۆ پاڵاوتن و دابەشکردنى نەوت سێ هەفتە موڵەتى بەشۆفێرەکان داوە تا ناوی خۆیان لەنێو فەرمانگەکانى تۆمار بکەن، بۆ ئەوەى پسوولەى ئەلیکترۆنى بەدەست بهێن، تا بۆ فرۆشتنى بەنزین دانێن.

ئەو کۆمپانیایە لە ڕاگەینراوێکدا ئاماژەى بەوەش داوە "تا ئێستا سنوورێکى دیاریکراو بۆ دابەشکردنى سووتەمەنى دانەنراوە، بەڵام ئامانجێکە بۆ ڕێگرى لەبەقاچاخبردنى سووتەمەنى". دووپاتیشیدەکاتەوە " گەڕانەوە بۆ سیستەمى پسوولە مانای وا نیە کار بەسیستەمى پشکدارى لەسووتەمەنى و بەرزبوونەوەى نرخەکان بکرێن". لەلایەن خۆیشیەوە بێژەن زەنگەنە، وەزیرى نەوتى حکومەتى تاران ڕایگەیاند " بەرزکردنەوەى نرخەکان ڕەنگە لەساڵى داهاتوو پێویست بێت".

هیماشی بەوە کردووە " ئەو هەنگاوە هەستیارییەکى گەورەیە بۆ وڵاتێک خاوەن دووهەم گەورە یەدەگی غازو چوارەم گەورە یەدەگی نەوتى بێت لەجیهاندا".