Skip to main content

خراپى جادەکان و بەرهەمى نێوخۆیی ئێرانییەکان ڕاپێچى مەرگ دەکات

خراپى بەرهەمى نێوخۆیی و جادەکان ئێرانییەکان ڕاپێچى مەرگ دەکات
پارساڵ ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران ٧% بەرز بووەتەوە
posted onNovember 22, 2018
nocomment

 

کریستۆف هێلمەن نوێنەری ڕیکخڕاوی تەندرووستی جیهانی لە کۆبونەوەی نەتەوەیی هێمنایەتی و ترافیک سەبارەت بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ئێراندا گووتی: لە نێو دە هۆکاری تایبەت بە مردن لە ئاستی دونیادا لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕووداوی هاتوچۆ لە پلەی نۆیەم دابوو، بەڵام ئێستا مردن بە ڕووداوی هاتووچۆ یەکێک لە پێنج هۆکارە سەرەکییەکەى مردنی ئێرانییەکانە.

 

هێلمەن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی ئەگەر ئەو ڕەوتەی ئێستا لە ئێران هەروا درێژەی هەبێت و گۆڕانکاری درووست نەکرێت خەسارەکانی هاتوچۆ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە و لەو نێوەدا توێژی هەژاری کۆمەڵگە لە هەموان زۆرتر دەبنە قوربانی.  نوێنەری ڕێکخڕاوی تەندرووستی جیهانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی ساڵی ٩٧ لە ئێران ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەرز بوونەوەیەکی ٧.١ لەسەدیان بەخۆیانەوە بینیوە.

ئاماری کوژاروانی ڕوداوی هاتوچۆ لە ڕێژەی کوژراوانی شەڕی ئێران وعێراق زۆرترە و ساڵانە ١٨٠٠٠ کەس بە هۆی ئەو ڕووداوانە دەکوژرێن. خراپ بوونی ڕێگە و بانەکان، زۆر بوونی ئۆتۆمبێل، کواڵیتی نزمی ئۆتۆمبێلی بەرهەمهاتووی کۆمپانیا ئێرانییەکان، نەبوونی سیستەمێکی ڕێک و پێکی ڕاهێنانی شۆفێرونەبوونی نیشانەکانی هاتوچۆ بەشێکن لە هۆکارەکانی زۆر بوونی ئاماری کوژراوان.

کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بەرزبونەوەی ڕێژەی کوژراوانی ڕوداوەکانی هاتوچۆ لە نێو ئێراندا هەست بە بەرپرسایەتی ناکات و لە لایەکی  بە پوڵی خەڵکی ئێران پڕۆژی ڕێگا وبان بۆ سوریە و عێراق و لوبنان جێبەجێ دەکات.