Skip to main content

سوپاسی پاسداران لە نێوان دوو گوندی سەدبار و سیوچی بانە کێشە و شەڕی نایەوە و بریندار هەیە

سوپاسی پاسداران لە نێوان دوو گوندی سەدبار و سیوچی بانە کێشە و شەڕی نایەوە و بریندار هەیە
AvaToday caption
posted onMay 31, 2020
nocomment

 دوو مۆرەی سوپای پاسداران بە ناوەکانی عوسمانی سالحزادە بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەکانی بانە و تەها کتابی بەخشداری نەمەشیر بە پلانی سوپای پاسداران بەشێکی خەڵکی گووندی سیوچی بانەیان هانداوە بۆ ئەوەی لەوەڕگە و کوێستانی گووندی سەدبار داگیر بکەن.

 

 دوای هاندانی ئەو دوو مۆرە جاشە ،کۆمەڵێک کەس لە گووندی سیوچی بانە کە چەند  چەکدار و بەکرێگیراوێکی ڕژیمیشیان دەگەڵە و چەکی سوپای پاسدارانیان پێیە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوانکارە و مەڕداری ئاوایی سەدبار لە کوێستانەکانی مەیدانان.

لەو نێوەدا کوڕەکان حوسێنی مینا خانی سێوچ کە چەکداری سوپای پاسدارانن لە ناکاو هێرشیان کردووەتە سەر شوانکارە و مەڕداری سەدبار لە کوێستانی مەیدانانی سەدبار و  بە دەسرێژی چەک چەند کەسیان لێ بریندار کردوون.

لە بنەڕەتدا کوێستانی مەیدانان مڵکی گووندی سەدبارە بەڵام مۆرەکانی سوپای پاسداران چەند جاش و مۆرە و خەڵکی هەڵخەڵەتاویان هانداوە پەلاماری خەڵکی ئاوایی سەدبار بدەن.

سوپا و شەڕ

بە هۆی پەلاماردان و شەڕەکە کە تا ئیستاش لە کوێستانی مەیدانان بەردەوامە چەندین کەس دەست و لاقیان شکاوە و هەروەها کەسێک بە ناوی کەریم ڕەسوڵی تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە و لە کۆمادایە و کوڕی ناوبراویش دەستی شکاوە.

 ناکۆکی نێوان ئەو دوو ئاواییە مێژوویەکی درێژی هەیە بەڵام سیستەمی دادوەری کۆماری ئیسلامیش قەباڵە و سەنەدی کوێستانی مەیدانانی بە ناوی ئاوایی سەدبار کردووە و شایەتحاڵەکان و سەرچاوەکانی ئاڤاتودەی باس لەوە دەکەن ئەو بەشەی خەلکی گووندی سێوچ کە هاتوون بۆ شوێنەکە و شەڕەکەیان هەڵاییساندووە بە پیلانی سوپای پاسداران و بە فیتی ساڵحزادە و نەمەشیری ئەو کارەیان کردووە.

شایانی باسە هێزی ئینتیزامی چووەتە ناوچەی کێشەکە بەڵام چەکدار و مۆرەکانی سوپا کە هێندێکیان خەڵکی سیوچن جنێویان بە هێزی ئینتیزامی داوە و گووتویانە ئێمە لەگەڵ سوپای پاسداران قسەمان کردووە و ئەوان ئاگادارن.

شەؤ و سوپا

دەبێ بگوترێت کە خەڵکی ئاوایی سێوچ پێیان وایە ئەوانیش بەشیان بەو کوێستانەوەیەوە و دەبێ ئەوانیش لێی بەهرەمەند بن. ئاڤاتودەی داوا لە خەڵکی سێوچ دەکات نەهێڵن کەسانی سەر بە ڕژیم دزە بکەنە ناویان و هەر کێشەیەکی هەیانە لە ڕێگەی ئاشتی و قسەکردن چارەسەر بکەن.

داوا لە پیاو ماقوڵان و خەڵکی دڵسۆزی بانە دەکەین نەهێڵن پیلانی سوپای پاسداران بۆ درووستکردنی کێشە و  ناکۆکی لە نێوان دوو گووندی سێوچ و سەدبار سەر بگرێت . تکامان ئەوەیە دەستێوەردان بکەن و کێشەی ئەو دوو گووندە چارەسەر بکەن.

هەتا ئێستا کێشە و شەرەکە بەردەوامە و خەڵکێکی زۆری دوو گوندەکە لە کوێستانی مەیدانان بەرامبەر یەکتری وەستاونەتەوە.

سوپا و شەڕیی