بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەتانیاهۆ: کاتی ئەوە هاتووە شارۆچکەکانی لێوارى غەزە بۆ ئیسرائیل بگەڕێنینەوە

نەتانیاهۆ: کاتی ئەوە هاتووە شارۆچکەکانی لێوارى غەزە بۆ ئیسرائیل بگەڕێنینەوە
AvaToday caption
posted onMay 17, 2020
noبۆچوون

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ دەنگدان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کاتی ئەوە هاتووە شارۆچکەکانی لێوارى ڕۆژئاوای چۆمی ئوردون بگەڕێندرێنەوە سەر خاکی ئیسرائیل.

 

نەتانیاهۆ سەبارەت بە شارەکە یەهودی نشینەکان لە زەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین گووتی: ڕاستیەکە ئەوەیە ئەو زەوییانە ئەو شوێنانەن کە یەهودییەکان لێی لەدایک بوون . کاتی ئەوە هاتووە یاساکانی ئیسرائیل جێبەجێ بکەین و وەرزێکی نوێ لە شکۆمەندی لە مێژووی زایونیزمدا بنوسینەوە.

ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ بەولاوە کەرانەی ڕۆژئاوای هێناوەتە ژێر دەسەڵاتی خۆی. فەلەستنیەکان لەو باوەڕەدان تەواوی ئەو ناوچەیە بەشێک لە وڵاتی سەربەخۆی ئەوان لە داهاتوودا دەبێت.  ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لێوارى غەزە بە خاکی فەلەستنیەکان دەزانێت و داوای لە ئیسرائیل کردووە بکشێتەوە بۆ سنورەکانی پێش شەری ١٩٦٧.

فەلەستینی و زۆربەی ڕێبەرانی جیهان درووستکردنی شارۆچکە لە لایەن ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان بە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەزانن بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئەو ڕوانگەیەن. گێرانەوەی شارۆچکە یەهودنشینەکان بۆ سەر خاکی ئیسرائیل لە بەڵێنەکانی نەتانیاهۆیە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووی ئەو وڵاتە.

ناوچەکانی لێوارى غەزە و چۆمی ئوردون  چەقی کێشەکانی ئیسرائیل و فەلەستینە. ئیسرائیل لەو ناوچەیە و هەروەها لە بەیتولموقەدەس نیزیکەی ١٤٠٠ شارۆچکەی یەهودی درووست کردووە.