بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوپای پاسداران هەڕەشە لە دەروێشە زەیبیەکان دەکات

سوپای پاسداران هەڕەشە لە دەروێشە زەیبیەکان دەکات
AvaToday caption
posted onMay 13, 2020
noبۆچوون

گۆڤاری هەواڵی شرۆڤەکان سەر بە نووسینگەی سیاسی سوپای پاسداران لە ژمارەی ڕۆژی سێشەممەی خۆیدا هۆشداری داوە لە بەهێزبوونی بێدەنگی فرقەیەک لە ئێراندا.

 

بە پێی نووسراوی گۆڤارەکە، ئەو بەشە لە دەروێشەکان " زەیبیە"سیاسەتێکی شاراوە و نەرمەبڕیان هەیە. زەهبیە کە تیرەیەکی دەروێشەکانە  لە سەردەمی هەڵبژاردنی سەید عەلیرزا ئاوایی وەزیری دادوەری دەوڵەتی یازدەیەم ناوی کەوتە سەر زاران.

سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکای زەهبیە ڕەوتێکی بێ دەنگە و بێدەنگیەکەی بۆ ئەوەیە کە سرنجی زیاتر بخرێتە سەر نیعمەتوڵلایی، سوڵتانعەلی شاهی. زەهبیون بە کەڵکوەرگرتن لەو دەرفەتە کادرسازیان کردووە و هێزی خۆیان لە بوارەکانی ئابوری و تەنانەت سیاسی قایم کردووە.

سوپای پاسداران دەڵێ دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی چای ئەحمەد و چای مەحمود یەکێک لە سەرۆکەکانی ئەو تیرەیە. بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە نیشانی دەدات سوپای پاسداران دەیهەوێ بەستێنی هێرشێکی نوێ بۆسەر دەروێشە گونابادیەکان خۆش بکات.