بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گرووپێک لە سعودیە لە ڕێی سناپ چاتەوە جادوو هەڵدەوەشێنێتەوە

گرووپێک لە سعودیە لە ڕێی سناپ چاتەوە جادوو هەڵدەوەشێنێتەوە
سعودیە ئاشکراى کردووە کە چاودێرى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات
posted onNovember 11, 2018
noبۆچوون

 

گرووپێکی شانەشینى عەرەبی سعودیە  لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەى هەڵوەشانەوەى "نووشتەو کارى سیحرو جادوو"ـیان دەکردو، بەو هۆیەوەش چەندین کەس کەوتۆتە نێو داویانەوە، کەپۆلیس ناچار بووە دەست بەلێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکات.

 

ئیمارەتى ریازی پایتەختى ئەو وڵاتە لەراگەینراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە "دەستیان بە ڕاوەدوونانى کۆمەڵێک بەکاربەرى تۆڕى کۆمەڵایەتى سناپ چات کردووە". هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە " ئەو کەسانە سادەیی خەڵکیان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەى بەهەڵوەشانەوەى سیحرو جادوو و نووشتە هەڵیانبخەڵەتێنن".

گووتیشى " لە ڕێگەى لێژنە تایبەتمەندییەکانى ریازەوە، چاودێرى کۆمەڵێک کەسایەتییەکانى نێو تۆڕى سناپ چات کراون، کە ئەو تۆڕەیان بەشێوەیەکى نابەجێ بەکارهێناوە، بەڵکو هەندێکیان سەرپێچی شەرعی و یاساییان ئەنجامداوە، بەتایبەت ئەوانەى بەبێ زانینى شەرعی یاخود پاڵپشتیەکى نیزامی باسی هەڵوەشانەوەى جادوویان راگەیاندووە".

لەبەشێکى دیکەى راگەینراوەکەى ئەو ئیمارەتە سعودییەش هاتووە " بۆ چارەسەر کردنى ئەو سەرپێچییەو رێگرى لەکاردانەوەى نەرێنى میری ریاز لایەنە پەیوەندیدارەکانى راسپاردووە رێگرى لەو سەرپێچیانە بگیرێت و، بەپێی یاساو رێنماییەکان سزای تومەتباران بدرێن".

لەلایەن خۆیشیەوە عەلوش کوڕی فارس سبێعی، گوتەبێژى ریاز جەختى لەوە کردۆتەوە " لەرێگەی لێژنەى تایبەتمەندەوە چاودێرییان خستۆتە سەر بەکاربەرانى سناپ چات، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەى ئیستغلالی تۆڕەکە بەشێوەیەکى نایاسایی کراون و، بۆشاییەکى شەرعیشی دروست کردووە".

بەڵام ئەو شارە ناسنامەی کەسایەتیەکانى ئاشکرا نەکردووە، کەبەدواداچوون و راوەدونانیان دژ ئەنجامدراوە، یاخود بەپێی چ یاسایەک سزا دەدرێن.

ئەەمەش لەکاتێکدایە نووشتەو جادوو یەکێکە لەو پرسانە لەو شانەشینە بەشێوەیەکى فەرمیی دانی پێنراوەو، لەلایەن دەستەى کاری چاکەو رێگە گرتن لەخراپەش یەکەیەکى تایبەتمەندی هەیە بۆ هەڵوەشانەوەى ئەو کارانە.

لەماوەى رابردوو چەندین کەس بەهۆى سەرپێچی کردنى نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سزا داوەو، هەندێک لەو سزایانەش پەیوەندییان بەپرسى شەرعی و یاسایی بووە کەلەنێو تۆڕەکاندا بەشێوەیەکى باو بەکاردەهێنرێن.