بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرئەنجام ڤایروسی کۆڕۆنا لە یەکێک لە کامپەکانی پەنابەری یونان بڵاو بووە

سەرئەنجام ڤایروسی کۆڕۆنا لە یەکێک لە کامپەکانی پەنابەری یونان بڵاو بووە
AvaToday caption
posted onApril 2, 2020
noبۆچوون

دەوڵەتی یونان کەمپی ریتسوتای لە ٧٥ کیلۆمەتری ئاتێن قەرەتنتینە کرد. دوای تاقیکاری ژنێکی دووگیانی نیشیتەجێی ئەو کەمپە دەرکەوتووە هەڵگری ڤایروسی کۆڕۆنایە.


دوای ئەوە دەولەتی یونان لەو کەمپە تاقیکاری کۆڕۆنای دەستپێکردووە دەرکەوتووە ٢٠ کەس لە پەنابەران هەڵگری ڤایروسەکەن.وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی یونان جەختی لەوە کردووەتەوە هەر جۆرە هاتوچۆیەک بۆ کەمپی ریتسوتا یاساغە و ئەو قەدەغەیە هەتا ١٤ ڕۆژ درێژەی دەبێت.

زیاتر لە ٤٠ هەزار پەنابەر لە کەمپەکانی یونان دەژین و پێش لە دەستپێبوونی کۆڕۆنا، کارناسان و  بەرپرسانی نێودوڵەتی دۆخی ئەو کەمپانەیان بە قەیراناوی ناوبردبوو.

لیلا بودو یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری کاریتاس ئەوروپا کە ناوەندەکەی لە بلژیکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەپەلە دەبێ پەنابەران لە دورگەکانی یونان ببردرێنە سەر و بیاننێرن بۆ وڵاتانی ئەوروپایی.

کیریاکوس میتسوتاکیس ،سەرۆکوەزیرانی یونان پێش ئەوەی هەواڵی تووشبوونی پەنابەران بە ڤایروسی کۆڕۆنا لە یونان بڵاو ببێتەوە داوای لە یەکیەتی ئەوروپا کردبوو ڕێکاری زیاتر بۆ باشترکردنی دۆخی کەمپەکان و ڕاگوێزتنی پەنابەران بۆ وڵاتانی دیکە بگرنە ئەستۆ.

شایانی باسە دوای ئەوەی ئەردۆغان بۆ دروستکردنی گوشار لەسەر یەکیەتی ئەوروپا دەرگا سنوریەکانی ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی پەنابەران کردەوە دەیان هەزار پەنابەر لە سنورەکانی نێوان تورکیە و یونان گیریان خوارد.

دوای ماوەیەکی زۆر دەوڵەتی تورکیە بەشێک لەو پەنابەرانی بۆ هێندێک کامپ لە نێو تورکیە گوێزتەوە.