بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جیهان سەبارەت بە داهاتووی نەوت بێهیوایە

جیهان سەبارەت بە داهاتووی نەوت بێهیوایە
AvaToday caption
 کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بۆ نەوتی ١٠ دۆلاری خۆیان ئامادە دەکەن
posted onMarch 24, 2020
noبۆچوون

هاوکار لەگەڵ داڕمانی نرخی جیهانیەکان، شەپۆلی یەکەمی کەمبوونەوەی تێچووی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت شەپۆلی دووهەمی هەتا ئەو کاتە درێژەی هەبێت کە نرخی یەک بەرمیل نەوت دەبێتە بە ١٠ دۆلار.

 

کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بە زیادبوونی نرخی جیهانی نەوت بۆ ٢٠ دۆلار، دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی تێچوەکانیان. کۆمپانیای نەوتی رویال داچ شل ڕایگەیاندووە جێبەجێبوونی بەرنامەی کەمکردنەوەی ٢٠ لەسەدی یان بە واتایەکی دیکە ٥ ملیارد دۆلاری تێچووەکانی دەستپێکردووە. هەروەها کۆمپانیای زەبەلاحی تۆتاڵی فەرانسەیی و کۆمپانیای نۆروێژی ئکوینور ستراتژیەکی هاوشێوەیان هەیە.

بەرپرسانی پلەبەرزی دو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکا، ئێکسۆن موبیل و شورون گووتویانە بودجەکەیان کەم دەکەنەوە. ئەوە لە کاتێکدایە هەڵسەنگاندنی خۆشبینانەی بانی سەرمایەدانانی گولدمن سکس نیشانی دەدات کە کۆمپانیای شورون بۆ دابینکردنی تێجووەکانی لە ساڵی ٢٠٢٠ و گەیشتن بە قازانج پێویستی بە نەوتی ٥٠ دۆلاری هەیە.

ئێکسۆن مۆبیل ڕایگەیاندووە بەرهەمهێنانی خۆی کەمکردووەتەوە و ڕێککەوتنی ١٨٠٠ پەیمانکاری ڕاگرتووە. ئەو کۆمپانیا زەبەلاحە نەوتیەی ئەمریکا هۆی ئەو کارەی بۆ کەبوونەوەی داوای نەوت و پڕبوونی کۆگاکانی پاشەکەوتی نەوت گەڕاندووەتەوە.

لە لایەکی دیکە کۆمپانیاکانی دەرهێنەرت نەوتی شل خەریکی گۆڕینی ستراتژی بەرهەمهێنانی خۆیان لە نێو پیشەسازی خوارەوە بۆ پیشەسازی سەرەوەن. زیاتر کار لەسەر بەرهەمهێنانی بەرهەمی پێترۆشیمی بە زێدەبایی دەکەن لەبەر ئەوەی بە دابەزینی نرخی نەوت، ویستی کڕینی بەرهەمە پێترۆشیمیەکان زیاد دەکات.

بەو حاڵەشەوە بەناکی سەرمایەدانانی گۆلدن سکس پێشبینی کردووە هەوڵەکانی ئێستا تەنیا قۆناغی یەکەمی کاردانەوەی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوتە و ئەو هەوڵانە بە داڕمانی زیاتری نرخی نەوت لە قۆناغی دووهەمدا زیاتر دەبن.

 

شەڕی نرخی نەوت لە بازاڕەکان

پێشبینیەکانی بانکی گۆڵدن سکس نیشانی دەدات بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕۆژانە ١.٤ ملیۆن کەم دەکات و تێچووی سەرمایەدانی کۆمپانیا نەوتیەکان لەو ماوەیەدا ٦٥ لەسەد دادەبەزێت. بەو حاڵەوە گۆڵدمن سکس جەخت لەوە دەکاتەوە درێژەی داڕمانی نرخی نەوتی (وێست تگزازس ئینترمدیدت) بۆ خوارووی ٣٠ دۆلار، چالاکیە نەوتیەکان لە ئەمریکا بەشێوەی بەرچاو کەم دەکەن و هەر ئەوەش کۆمپانیا زەبەلاحە نەوتیەکان ناچار دەکات بە قۆناغی دووهەمی کەمکردنەوەی تێچووەکان.

هاوکات ناوەندی توێژینەوەی وزەی جی بی سی پێی وایە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریکا و ناوچەکانی دیکەی جیهان بە خێرایی ڕوو نادات و ئەو ئاستە لە بەرهەمهێنان هەتا پڕبوونی تەواوی کۆگاکانی نەوت بە هێندێک کەمبوونەوە درێژەی دەبێت بەڵام دوای ئەوە دابەزینی نرخی بنەڕەتی نەوتی برێنت بۆ دە دۆلار ئەگەری هەیە ڕووبدات.