بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی ڕێگە بە ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور نەدا لە ئێران نەخۆشخانە بکەنەوە

کۆماری ئیسلامی ڕێگە بە ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور نەدا لە ئێران نەخۆشخانە بکەنەوە
AvaToday caption
posted onMarch 24, 2020
noبۆچوون

 

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ئامادەگی ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاندبوو بۆ درووستکردنی نەخۆشخانەیەک لە ئیسفەهان و ئەوە لە میدیاکانی ئێران و جیهاندا بڵاو بووە. ئێستا کۆماری ئیسلامی بە فەرمی دژایەتی خۆی لەگەڵ دروستکردنی ئەو نەخۆشخانە دەربڕیوە.

 

دوای قسەکانی خامنەیی سەبارەت بە نەورۆز و هێرشی بیولوژێکی و ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە هێزە بناژۆخوازەکان، وەزارەتی تەندرووستی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند ئیزن نادەن بە پزیشکانی بێسنوور بێنە ئێران و نەخۆشخانە درووست بکەن.

هەواڵدەری ئاڵمان ڕۆژی سێشەممە ٥ خاکەلێوە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک باسی لە دژایەتی بەرپرسانی ئێران بۆ چوونی پزیشکانی بێسنوور بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا بۆ ئێران کردووە.

عەلی وەهاب زادە ڕاوێژکار و بەرپرسی وەزارەتی تەندرووستی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بلاوکردنەوەی تویتێک هەواڵی دژایەتی ئێران لەگەڵ چوونی پزیشکانی بێسنوور بۆ ئێران ئاشکرا کرد. ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی پێشتر پێشوازی لە هاوکاری پزیشکانی بێسنوور بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئێران کردبوو.

ڕژیمی ئێران نەتەنیا بۆخۆی توانایی کۆنترۆڵی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا و چارەسەری خەڵکی نییە تەنانەت لەو بارودۆخە هەستیارەدا ئیزن نادات هاوکاری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانیەکان بگات بە دەستی خەڵک.

لە سەرەتاوە کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران ڕاستیەکانی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئێرانیان شاردەوە و یەک مانگ درۆیان لەگەڵ خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.