بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

میدیاکانی ئاڵمان ڕەخنە لە ڕانەگرتنی گەشتەکانى ئێران و چین دەگرن

میدیاکانی ئاڵمان ڕەخنە لە ڕانەگرتنی گەشتەکانى ئێران و چین دەگرن
AvaToday caption
posted onMarch 20, 2020
noبۆچوون

 

ڕۆژنامەی بیڵدی ئاڵمان، وەرگێرانی ئاڤاتودەی: فرۆکەکانی چین و ئێران هەروا لە ئاڵمان دەنیشنەوە. فرۆکەیەک کە لە لایەن فرۆکەوانی دەوڵەتی ئێران ئایر لە فرۆکەخانەی فرانکفۆرت نیشتووەتەوە، ڕژیمی ئاخوندی ئیسلامی کەڵکی لێوەرگرتووە بۆ ڕاگوێزتنی چەکوسەرباز بۆ دیکتاتۆری ئەسەد لە سوریە.

 

چاوەڕوانی هەیە ئەو حەوتوویە هیچ فڕینێک لە ئێران و چین لە ئاڵمان نەنیشێتەوە بە تایبەت کە ئەو دوو وڵاتە بە تووندی بە هۆی کۆڕۆناوە خەساریان بەرکەوتووە. ئاندریاس شوئر وەزیری فدڕاڵ بۆ هینان و بردن ( csu) بەلێنی دابوو کە ڕێگری بکات لە فڕینی فرۆکەکانی ئێران و چین بکات بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبوو.

بە گووتەی 'ولت' لە وەزارەتی هێنان و بردنی فدراڵ، جێبەجێکردنی بڕیاری سزا لەسەر هێندێک وەڵات دژوارتر لەوەیە کە چاوەڕوان دەکرا. ئیستا تەنیا هاووڵاتیانی یەکیەتی ئەوروپا یان ئەو کەسانەی ئیزنی مانەوەی هەمیشەییان هەیە دەتوانن بچنە ئەو وڵاتانە. ئەگەر کەسانێکی دیکە لە نێو فرۆکەکانی ئێران و چیندا هەبن پێشگیری لە چوونە ژووریان دەکرێت و بە فڕینی دواتر دەگەڕێندرێنەوە.

شایانی باسە هاتووچۆی فرۆکەکانی ماهان بۆ چین بوو بە هۆی کارەساتی بڵاو بوونەوەی لە ڕادەبەری کۆڕۆنا لە ئێران. کۆماری ئیسلامی نە پێشی بە هاتووچۆی فرۆکەکانی ماهان گرت و نە ناوەندی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئێران واتە شاری قومی کۆنترۆڵ و قەرەنتینە کرد.

هەتا ئێستاش فڕینی فرۆکەکانی ماهان بۆ چین هەر بەردەوامە و ڕۆژانە کۆڕۆنا لە ئێران دەیان قوربانی دەگرێت.

لینکى درێژەى ڕاپۆرت لە ماڵپەڕى ئاڤاتودەى: