بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەریدە وەیسی بە بارمتەی ٣٠٠ ملیۆنی ئازاد کرا

فەریدە وەیسی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆنی ئازاد کرا
AvaToday caption
posted onMarch 16, 2020
noبۆچوون

 

فەریدە وەیسی چالاکی مەدەنی و مافەکانی ژنان کە لە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ئەوساڵەوە بە هۆی ناڕوون بوونی چارەنووسی دەستی بە مانگرتن کردبوو بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆنی ئازاد کرا.

 

هاوژینی فەریدە وەیسی سیروس عەباسی کە لەگەڵ هاوژینەکەی پێکەوە دەستبەسەر کرابوون تا ئێستاش لەگەڵ گرتووخانەی ئیتلاعات دەستبەسەرە.

شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری دێوڵان هێرشیان کردبوو سەر ناوەندی زانستی ئەو شارە و سیروس عەباسی و فەریدە وەیسیان دەستبەسەر کردبوو و لە پێش چاوی کچە چوار ساڵانەکەیان ئازار و ئەشکەنجەی سیروسیان دابوو.

دوای دەستبەسەرکردن و ڕاگوێزتنیان بۆ زیندان و لەوێوە بۆ ئیتلاعات ئەو دوو چالاکڤانە لە دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالەکانیان بێبەش کرابوون.

ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی کە لە ڕشتنی ڕقی پەنگخواردوویان بە لاوانی کوردستاندا هیچ سنورێک ناناسن تەنانەت کاتێک برای سیروس عەباسی کە ناوی ئازادە سەردانی گرتووخانەی ئیتلاعات دەکات بۆ ئاگادار بوون لە بارودۆخی برا و هاوژینی براکەی لەوێ بێڕێزی پێ دەکرێ و دوای لێدان و کوتان دەستبەسەری دەکەن. ئازاد عەباسی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆنی ئازاد کرابوو.