بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

WHO: کۆمارى ئیسلامى ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووان بە کۆڕۆنا دەشارێتەوە

WHO: کۆمارى ئیسلامى ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووان بە کۆڕۆنا دەشارێتەوە
AvaToday caption
posted onMarch 16, 2020
noبۆچوون

 

دالیا سمهوری بەرپرسی پلەباڵا و ناوچەیی ڕێکخراوی تەندرستی جیهانی سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ئاماری ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئێران و میسر قسەی کرد و گووتی: پێموایە سەبارەت بە هەردوو وڵات ئەو ئامارەی باسی لێدەکەن کەمترە لە ئاماری ڕاستەقینە.

 

سمهوری لە درێژەدا گووتویەتی ئەگەری هەیە بەهۆی ئەوە بێت کە حاڵەتەکان کەمتر ڕاگەیەندراوە و دەشبێ بەهۆی خودی تایبەتمەندیەکانی ڤایروسەکە بێت. دەزانین لێکۆڵینەوەکان لە ئێران  ومیسر درێژەی هەیە و هیوادارین ئاماری ڕاستەقینەی تووشبووانمان پێبدەن.

شایانی باسە کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی ئامارەکانی تایبەت بە حاڵەتەکانی قوربانیبوون و تووشبوون بە ڤایروسی کۆڕۆنا دەشارێتەوە. ئەمڕۆ بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی لە گیلان ڕایگەیاندووە چیت ئاماری تووشبووان بە کۆڕۆنا لە گیلان باس ناکەین. گیلان یەکێک لە ناوەندە مەترسیدارەکانی بڵاو بوونەوەی کڕۆنا لە ئێرانە و سەدان کەس لەو شارە بەهۆی تووشبوو بە کۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە.

سەرەڕای ئەوانەش سوپای پاسداران بە بیانووی ڕووبەڕوو بوونەوەی کڕۆنا و لە راستیدا بۆ تووندترکردنەوەی سانسۆر و بە گژداهاتنەوەی خەڵکی تووڕەبوو لە ناکارامەیی کۆماری ئیسلامی لە هەموو شارەکانی ئێران بڵاوەی بەهێزەکانی کردووە و بەمەش پێشبینی دەکرێت ڕەوتی شاردنەوەی ڕاستیەکانی تایبەت بە بڵاو بوونەوەی ئاماری کڕۆنا لە ئێران زیاتر بێت.