بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەتانیاهۆ لە پێشەوی خوولی سێیەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئیسرائیلن

نەتانیاهۆ لە پێشەوی خوولی سێیەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئیسرائیلن
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2020
noبۆچوون

 

ئەگەرچی بە پێی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکان  لیکود توانیویەتی زۆرترین دەنگی پەرلەمانی ئیسرائیل بێنێتەوە بەڵام هەمدیسان وەک دوو جاری پێشووتر دەنگەکانی ئەوەندە نییە کە بتوانێ بە تەنیا حکومەت پێکبێنێت . لیستی ڕەش و سپی بنی گانتس لە دوای لیکود زۆرترین دەنگەکانی پێیە.

 

خەڵکی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ١٢ ڕەشەمە بۆ سێهەمین جار لەمساڵدا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. هەواڵدرەی ئاڵمان ڕۆژی سێشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە ئورشەلیم پۆست ئەنجامی ژماردنی کاتی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیلی ئاشکرا کرد. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە حیزبی لیکود بە ڕێبەرئ بنیامین نەتانیاهۆ توانی نیزیک ٣٠ لەسەدی دەنگەکان کە دەکاتە ٢٩.٦ لەسەدیان بە دەست بێنێت.

ئەگەرچی ئەو ئەنجامە تەنیا هی ژماردنی ٢٢ لەسەدی دەنگەکانە و بژاردنی دەنگەکان  بە وردبینیەکی زۆرەوە ئەنجام دەدرێت و ئاستی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکە ٦٥ لەسەدە.

چاودێران لەو بڕوایەدان ڕاگەیاندنی ئاماری فەرمی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل حەوتویەک دەخایەنێت و دوای ئەمە ڕووین ریولین سەرکۆماری ئیسرائیل یەک حەوتوی کات هەیە کەسێک بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێرێت. بە پێی نەریتی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل ئەو کەسە لەو حیزبە دەبێت کە زۆرترین دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

 

ئەنجامە سەرەتاییەکان

حیزبی لیکود بە سەرکردایەتی بنیامین نەتانیاهۆ بە پێچەوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی مانگی سێپتامبری ساڵی پێشوو توانیویەتی وەک حیزبی یەکەم خۆی مسۆگەر بکات و پێشبینی ئەوە دەکرێت ٣٦ یان ٣٧ کورسی پەرلەمانی ئیسرائیل بەدەست بێنێت.

لیستی ڕەش و سپی بە ڕێبەری بنی گانتس لەو خوولەدا بە کەمتر لە ٢٤ لەسەدی دەنگەکان لە پکەی دووهەمدادێت و ڕێژەی پێشبینیکراوی ئەو کورسیانەی ئەگەری هەیە بە دەستیان بێنێت بە ٣٢ تا ٣٤ کوردی خەملێندراوە.

پەرلەمانی ئیسرائیل ١٢٠ کورسی هەیە و بۆ پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانی. حیزبەکان پێویستیان بە ٦١ کورسی هەیە. بە پێی هەڵسەنگاندنەکان نەتانیاهۆ لەگەڵ حیزبە هاوپەیمانەکانی دەتوانێ ٥٩ بۆ ٦٠ کورسی بەدەست بێنێت و ڕێژەی کورسیەکانی هاوپەیمانی ڕەش و سپی و هاوپەیمانەکانیان دەگاتە ٥٤ هەتا ٥٥ کورسی.

 

هەموو شتێک بەسراوەتەوە بە دەنگی حیزبی ماڵە ئێمە ئیسرائیل!

بە پێی ئەوەیکە هیچکام لەو دوو هاوپەیمانیە دەنگی زۆرینەیان نییە جارێکی دیکە و بۆ کەڕەتی سێهەم هەموو شتێک بەستراوە بە دەنگی ئەرێنی حیزبی ماڵە ئێمە ئیسرائیل بە ڕێبەری ئاویگدور لیبرمن ڕێبەری حیزبی ناسیۆنالسیتی ئیسرائیل و وەزیری بەرگری پێشووی ئەو وڵاتە.

ئەو حیزبە توانیویەتی ٥.٥ لەسەدی دەنگەکان بێنێتەوە و هاوکاری نەکردنی لەگەڵ دوو حیزبە گەورەکەی ئیسرائیل بووە بە هۆی ئەوەی دو جارێ پێشووی هەڵبژاردنەکان کەس نەتوانێ دەوڵەتی هاوپەیمانی پێک بێنێت.