بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تورکیە: ئێران قومی قەرەنتینە نەکرد، بۆیە سنوورەکانمان داخست

تورکیە: ئێران قومی قەرەنتینە نەکرد، بۆیە سنوورەکانمان داخست
AvaToday caption
posted onFebruary 24, 2020
noبۆچوون

 

فەخرەدین کوجا وەزیری تەندروستی تورکیە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی حوڕیەت گووتی: حاڵەتەکانی تووشبوون بە کڕۆنا لە ئێران لە قوم دەستی پێ کرد و ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئەو شارەی قەرەنتینە کردبایە ئەوا پێویستی نەدەکرد سنوورەکان دابخرێن.

 

کوجا لەو وتووێژەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە کاتی قسەکردن لەگەڵ سەعید نەمەکی وەزیری تەندرووستی ئێران داوای لێکردووە کە شاری قوم وەک شاری ووهانی چین بخرێتە قەرەنتینە، بەڵام ئێران پێی ڕاگەیاندووین کە ناتوانین قوم قەرەنتینە بکەین و دوای ئەوە ئێمە ناچار بووین سنوورەکانمان دابخەین.

بە گووتەی وەزیری تەندرووستی تورکیەب، ئیتالیا ئەو ناوچەی کە ڤایروسەکەی لێ بیندراوە قەرەنتینە کردووە، چین ووهانی قەرەنتینە کردووە و پێویست بوو کۆماری ئیسلامیش قوم قەرەنتینە بکات بەڵام نەیکرد.

شایانی باسە خامنەیی و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتاوە حاشایان لە بوونی ڤایروسی کۆڕۆنا کرد و دوای ئەوەی لە کۆتاییدا ناچار بوون هەواڵەکە بڵاو بکەنەوە و دیسان ڕێگریان کرد لەوەی شاری قوم بخرێتە قەرەنتینە و هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حەوزەی عیلمییەی ئاخوندەکان کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێرانە لەو شارە هەڵکەوتووە.

لە دوای بڵاو بوونەوەی بەربڵاوی ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئێران و  شاردنەوەی راستییەکانی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایروسە زۆربەی وڵاتان سنوور و هاتوچۆکانی خۆیان لەگەڵ ئێران داخست. تورکیە، عێراق، هەرێمی کوردستان و چەندین وڵاتی دیکە سنوورەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران داخستووە.

ئاخوندەکان هۆکاری بەدبەختی و نەهامەتی ئێرانیەکانن.