بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئاڵمانییەکان لەسەر تاوانەکانى کۆماری ئیسلامی لە زیندانەکان

ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئاڵمانییەکان لەسەر تاوانەکانى کۆماری ئیسلامی لە زیندانەکان
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2020
noبۆچوون

 

بەندکراوان بە تایبەت ئەو مێرمنداڵانەی کە لە سەردەمی ناڕەزایەتییەکانی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ى زایینى لە نێو گرتووخانەکانن، ڕۆژانە لێیان دەدرێت و ناچار دەکرێن بەوەی دژی خۆیان قسە بکەن و لە دۆخێکی خراپدا ڕادەگیرێن. جگە لەمە بنەماڵەکانیان نازانن منداڵەکانیان لە کوێ رادەگیرێن.

 

دەسەڵاتدارانی ئێران بە نواندنی تووندوتیژی دژی خۆپێشاندەران سەدان کەسیان کووشت و ئێستاش لە خەڵک دەدەن بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن ددان بەو شتانەدا بنێن کە نەیانکردووە. پارێزەرێکی دەستبەسەرکراوەکان ڕایگەیاندووە زیاتر لە ٣٠٠ کەس خۆپێشاندەران ئێستا لە گرتووخانەی ناوەندی تارانن کە بەهۆی دۆخی نالەباری ئینسانی لە لایەن بەندکراوە سیاسییەکانی پێشوو بە دۆزەخ ناسراوە.

chriنەیتوانیوە بە شێوەی سەربەخۆ ئەو ژمارەیە پشتڕاست بکاتەوە بەهۆی ئەوەی دەوڵەتی ئێران هەوڵی جددی بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی زانیاری سەبارەت بە زندانییەکان و بە تایبەت ئەوانەی سیاسین داوە.