بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا ٣٥٠٠ هێزی کاردانەوەی خێرای ناردە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمریکا ٣٥٠٠ هێزی کاردانەوەی خێرای ناردە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
AvaToday caption
posted onJanuary 5, 2020
noبۆچوون

 

هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس لە زمان سەرهەنگ مایک برنز، وتەبێژی لەشکری ٨٢ ئاسمانی ئەرتەشی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەهۆی زیادبوونی کێشەکان لەگەڵ ئێران سەرقاڵی ناردنی هێزێکی ٣٥٠٠ کەسی کاردانەوەی خێرایە بۆ ئێران.

 

ئێستا ٧٠٠ کەس لەو هێزە نێردراوەتەوە ناوچەکە و بڕیارە هێزەکانی دیکەش بنێرن. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێشتر ناردنی ئەو هێزانەی پشت ڕاست کردبووە بەڵام ڕێژەی هێزەکانی دیاری نەکردبوو.

ئەو هەواڵدەریە باسی لە کۆکردنەوەی کەرەسەی سەربازی و هێز لە ناوچەی سەربازی " فورت برگ " لە کاروڵینای باکور" کردووە. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو لە هەشت مانگ لەمەو پێشەوە ١٤ هەزار هێزی نوێی بۆ کەنداوی فارس ناردووە.

ژمارەی گشتی هێزەکانی ئەمریکایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕانەگەیندراوە بەڵام هەڵسەنگاندنەکان نیشان دەدەن ئێستا ٧٠ هەزار هێزی ئەرتەشی ئەمریکا لە ناوچەکە بوونیان هەیە.